کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاووییەکان نەبێ کەمێک دادەبەزن بە ( ١- ٣ ) پلە وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاشکراشی دەکات سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : ٤٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٥٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٩ پلەی سیلیزی

































































