دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سێ سکاڵای ڕەتکردەوە کە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پرۆژی ڕووناکی تۆمارکرابوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوو سکاڵای ڕەتکردەوە کە دەربارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون و تێیاندا داواکربوو کە پرسی مووچە لە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە.
دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگاکەیان نییە.
هەر بە هەمان هۆی نەبوونی تایبەتمەندی، دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دیکەشی ڕەتکردەوە کە لە دژی پرۆژەی ڕووناکی تۆمارکرابوو.

































































