
ئیسماعیل بەقایی گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە هەڵوێستی ئەم دواییەی ستیڤ ویتتاکەر سەبارەت بە گەڕانەوەی دانوستانەکان بۆ ڕێڕەوێکی ئاسایی لە داهاتوویەکی نزیکدا گووتی: کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا هیچ پلانێکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە.
لە كاتی سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی، ویتتاکەر ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دوای یەک دوو هەفتە دەست پێدەکاتەوە. بەڵام کاربەدەستانی ئێران بە هۆی بێمتمانەیی و نەبوونی گەرەنتی نائامادەیی بۆ دانوستانیان ڕاگەیاند. دوای ئەوە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ تاران نییە و ئەوە ئێرانە کە پێویستە داوای دانوستان بکات.

































































