
لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی وێرانکردنی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکانی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی لە شاری هۆلۆن بەڕێوەچوو، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز سەبارەت بە درێژەدان بە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی قسەی کرد و ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی بە “گەورەترین ئۆپەراسیۆن لە مێژووی ئیسرائیل” وەسف کرد.وتارەکە لە نێوان ئەو وێرانانەدا پێشکەشکرا کە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ١٩ی حوزەیرانەوە بەجێماوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بڵاوكراوە لە میدیاکانی ئیسرائیل، لە هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ناوچەی هۆلۆن لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ کەس بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێک لەو کەسانە ناجێگیرە.کاتز لە مەراسیمەکەدا گووتی: ئێمە دەمانزانی ئەم شەڕە بۆ دانیشتوانی ئیسرائیل قورس دەبێت. بەرخۆدانی بەرەی ناوخۆ هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ئێمە. “ئێمە بۆ ئەو زیانانە ئامادە بووین، بەڵام وێنەی وێرانبوونی باڵەخانەکان و ئاوارەبوونی خێزانەکان هێشتا سەخت و ئاڵۆزە”.وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: لە ڕابردوودا ڕژێمی ئایەتوڵڵامان سەرسام کرد، پلانیشمان هەیە لە داهاتوودا سەرسامیان بکەین.
































































