مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئەمڕۆ دووشەممە 28ـى تەممووزی 2025، هێمن دانش ی تەمەن 26 ساڵەی خەڵكی مەریوان، لە ناوچەی سنووریی “قوڵقوڵە”ی مەریوان بە بێ ئاگاداری پێشوو، بووە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەكان و گیانی لە دەست دا.”
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە، هێمن خێزاندارە و باوكی كچێكی دوو ساڵان بوو .
هەنگاو ئاشكرای دەكات هێمن حەوتەمەین كۆڵبەرە كە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران دەكوژرێن.

































































