سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێم ڕایگەیاند، 15 هەزار خانەنشینى نوێ خراونەتە لیستى مووچەى مانگەکانى حوزەیران و تەمموزەوە و شەش بۆ حەوت مووچە پێکەوە وەردەگرن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەو خانەنشینانەى لەمانگى شوباتەوە دەست بە مامەڵەى خانەنشینبوونیان کرا، زیاتر لە پێنج هەزاریان خرانە لیستى مووچەى مانگى ئایارەوە و مووچەى پێنج مانگیان پێکەوە وەرگرت.
بە وتەی سەرچاوەکە، نزیکەى 15 هەزار مامەڵەى دیکە تەواوکراون و خراونەتە لیستەکانى مووچەى مانگەکانى حوزەیران و تەمموزەوە، بۆ ئەوەى مووچە فەوتاوەکانیان پێکەوە وەربگرن.
باسی لەوەشکردووە، ئەوانەى مانگى حوزەیران خراونەتە لیستى مووچەوە، شەش مووچە و ئەوانەشی مانگى تەمموز مامەڵەکانیان تەواوکراوە، لەگەڵ دابەشکردنى مووچەى ئەو مانگە، حەوت مووچە پێکەوە وەردەگرن.
سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی هەرێم ئهوهشی روونكردووهتهوه، بەشێک لە فەرمانگەکان تا ئێستا مامەڵەى ئەوکەسانەیان بۆ نەناردوون، کە بڕیارى خانەنشینبوونیان دراوە.
لەسەرەتاى ئەمساڵ بەمەبەستى جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینیى یەکگرتووى عێراق ژمارە9ـى ساڵى 2014 لەدایکبووانى سێ ساڵ پێکەوە رەوانەى خانەنشینى کران، پێشتر لە هەرێمى کوردستان فەرمانبەران لە تەمەنى 63 ساڵى خانەنشین دەکران، بەڵام بەگوێرەى یاسا فیدراڵییەکە، تەمەنى خزمەتى فەرمانبەران بۆ 60 ساڵ کەمکرایەوە.































































