مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی عەرەب عەسائیبی ئەهلی حەق لە پاڵ قەدەغەی خوێندن و نووسین و تاقیكردنەوەیە بە زمانی كوردی لە هەر سێ پارێزگای كەركووك و دیالە و نەینەوا.
لە ڕاپۆرتەكەی عەرەب هاتووە “سەرەڕای فشارە ئابوورییەكانی عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان، گروپە شیعەكانی عێراق كە نەیاری شوناسی هەرێمی كوردستانن، فشارێكی دیكەی سیاسییان دەستپێكردووە، ئەویش قەدەغەی خوێندن و نووسین و تاقیكردنەوەیە بە زمانی كوردی،”
عەرەب ئاشكرای دەكات كە نەعیم عەبەیدی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق كەسێكی نزیكی عەسائیبی ئەهلی حەقە بە فەرمانێك ڕێگریی دەكات لە قوتابییانی ئەو سێ پارێزگایە بە كوردیی بخوێنن و بە كوردیش وەڵامی پرسیاری تاقیكردنەوەكانیان بدەنەوە.”
ڕۆژنامەی ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئێران لە ڕێگەی عەسائیبەوە فشار بخاتە سەر هەرێمی كوردستان لەبەر ئەوەی هاوپەیمان و نزیكە لە ئەمریكاوە.
































































