زاری كرمانجی – سۆران :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راگەیاند “كۆڵبەرێكی خەڵكی بانە بە ناوی بەرزان ساڵحی تەمەن 38 ساڵ لە كاتی كۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست دا.”
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم كۆڵبەرە خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووە، لەلایەن هێزەكانی هەنگی سنووری جێگیر لە پایگای سەیرانبەندی بانە و بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.


































































