زاری كرمانجی – سۆران :
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراق لە بڕیارێكی دا، قوتابییانی كورد بێ بەش دەكات كە بە زمانی كوردی وەڵامی پرسیاری تاقیكردنەوەكان بدەنەوە .
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراق، بە نووسراوێكی فەرمی كە ڕۆژی چوارشەممە، 16ـى تەممووزی 2025، دەرچووە زانكۆكانی (كەركووك و مووسڵ و دیالە)ی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندووەتەوە كە ڕێگەی بە قوتابییانی كورد دەدا، بە زمانی كوردی وەڵامی پرسیاری تاقیكردنەوەكان بدەنەوە و دواتر وەرگێڕانیان بۆ بكرێت.
بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تایبەت بە قوتابییانی كورد لەو سێ زانكۆیە، ساڵی 2010 دەرچوو بوو، بەڵام وەزارەتەكە لە نووسراوەكەی ئەم جارەیە دا، دووپاتی كردووەتەوە، چی دیكە كار بەو بڕیارە ناكرێت و هەر زانكۆیەكیش پابەند نەبێت، سزا دەدرێت و ڕێكاری یاسایی لەگەڵی دەگیرێتەبەر.


































































