مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نێردەی سكرتێری UN بۆ كاروباری عێراق ڕایدەگەیەنێت پرسی بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات و دەشڵێت ” هیواخوازم جارێكی دیكە ئەو كێشەیە سەرهەڵنەداتەوە،”
محەممەد حەسان، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند “هیوادارم ئەو ڕێككەوتنە كۆتایی بە تەواوی ناكۆكییەكان بهێنێت و جارێكی دیكە نەگەڕێینەوە سەر ئەم بابەتە، چونكە ئەم بابەتە پەیوەندی بە بژێویی و ژیانی خەڵكەوە هەیە.”































































