وەرزش – زاری کرمانجی:
لە یاریی جامی سوپەری ئەرجەنتینە، کە لەنێوان ڕاسینگ کڵەب و بۆکا جۆنیۆرز بەڕێوەچوو، ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار کرا، کاتێک ناوبژیوانی یاریی 10 یاریزانی بەکارتی سوور کردە دەرەوە.
ناوبژیوانی ئەرجەنتینی، ڤاکۆندۆ تیۆ، لە یارییەکە دە جار کارتی سووری لە گیرفانی دەرهێنا و بە ڕووی یاریزانانی هەر دوو یانە بەرز کردەوە.
لە کاتی ئاسایی یارییەکە هەر دوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون، ناچار پەنا برایە دوو چارەگی زیادکراو، لەچارەگی دووەمدا و لە خولەکی120 و کۆتایی کارلۆس ئارکاراز بەسەر گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ ڕایسنگ کڵەب تۆمار کرد.
گرژییەکە لەو ساتەوە دەستی پێ کرد، کاتێک ئەلکاراز چووە بەردەم هاندەران بۆ ئەوەی خۆشی گۆڵەکە دەر ببڕێت، لەناکاو بەگژ هاندەرێکی بۆکا جۆنیۆرز داچوو تا کار گەیشتە ئەوەی یاریزانانی بۆکا هاتنە نێو گرژییەکە، و بەمەش ناوبژیوان 7 یاریزانی بۆکای لە سەرەکی و یەدەگەکان ەوە کردە دەرەوە و سێ یاریزانی ڕایسنگ یش کارتی سووریان پێ درا.
ڤاکۆندۆ تیۆ، ناوبژیوانی ئەرجەنتینی یەکێکە لە ناوبژیوانەکانی مۆندیالی 2022 بەهۆی ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردووەوە بووەتە پرسی گەرمی ڕۆژنامەکان.
ڕایسینگ، بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەرجەنتینە، ئەگەر زۆرە هەر دوو یانەکەش سزای قورس بدرێن بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییە.