مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دروزەكان (هەرێمی جەبەل ئەلعرەب) یان دامەزراند .
دروزەكانی پارێزگای سوەیدا لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایان كرد “بەردەوام دەستی ئاشتیمان درێژ كردووە بۆ ئەوەی نیشتمانێك دروست بكەین كە شوێنی هەمووانی تێدا ببێتەوە، بەڵام دەسەڵاتی تەكفیری هیچ شتێك جگە لە ستەم نازانێت، بۆیە ستەمی لێكردین و دەستدرێژی كردە سەر خاك و خەڵكەكەمان، هەر بۆیە لە هەنگاوێكی شۆڕشگێڕانە بۆ گەڕاندنەوەی بڕیار لەژێر دەستی ئەو كەسانەی خاك و كەرامەتی مرۆڤیان فرۆشت، بڕیاری دامەزراندنی ئیدارەیەكی خۆسەر ڕادەگەیەنین، كە نوێنەرایەتی ڕۆڵەكانی سوەیدا دەكات و گوزارشت لە ئیرادەی گەل دەكات و باوەڕی بە حوكمی مەدەنی و مافی مرۆڤ هەیە،”
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە “پرۆژەكەمان جیابوونەوە نییە، بەڵكوو بنیاتنانی دەسەڵاتێكی نموونەیی دادپەروەرە لە سەردەمێكی خراپدا،”
لە كۆتایدا دروزەكان هۆشداری دەدەن و دەڵێن “چەكەكەمان بەڕووی هەموو دەستدرێژیكارێك بەرز دەكەینەوە.”

































































