مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وا بڕیار بوو ئەمڕۆ لە پاریس ی پایتەختی فەرەنسا، كۆبوونەوەی نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ شاندێكی حكومەتی دیمەشق بەڕێوەبچێت، بەڵام هەر وەكوو نوێنەری ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بۆ دەكات كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
كەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر و باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت “بەبێ ئەوەی هۆكارەكانی ئاشكرا بكرێت یان وادەیەكی نوێ بۆ دیاری بكرێت، كۆبوونەوەكە دواخرا،”
دوێنێ چوارشەممە 23ـى تەممووزی 2025، شاندێكی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆكایەتی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بەرەو پاریس بەڕێ كەوتن بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی دیمەشق، بە بەشداریی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا، بە سەرپەرشتی فەرەنسا.
































































