مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاكسی ڕووسی بڵاوی كردەوە كە دەسەڵاتدارانی فڕۆكەوانی ڕووسیا پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری مەدەنی لە ناوچەی ئامور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لەدەستداوە.
هاوكات ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تەممووزی 2025، دەزگاكانی فریاكەوتنی ڕووسیا ئەم هەواڵەیان پشتڕاست كردەوە كە پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆكەیەكی جۆری AN-24 كە 49 سەرنشینی هەڵگرتووە پچڕاوە .
تیمەكانی فریاگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەكان گەڕانی بەرفراوانیان لە ناوچەكە ئەنجام داوە، بۆ بۆ دیاریكردنی شوێنی فڕۆكەكە و دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشینەكان و تیمی فڕۆكەوانی.
































































