موڕشید براۆدستی – زارى كرمانجى :
كەمێك بەر لە ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند:” تەمویلی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی كوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی داراییمان .
لە ڕاگەیێندراوێكدا، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.


































































