دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێ

    کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێ

    مەسرور بارزانی : ئەم هێرشانە هەوڵێکە بۆتێکدانی ئاگربەست

    مەسرور بارزانی : ئەم هێرشانە هەوڵێکە بۆتێکدانی ئاگربەست

    سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

    سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

    بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ رێگری لە بەفیڕۆچوونی ئاو رادەگەیەنێت

    بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ رێگری لە بەفیڕۆچوونی ئاو رادەگەیەنێت

  • عێراقی
    ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران یەكلا دەكرێتەوە

    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هەڵدەوەشێتەوە

    پەرلەمانی عێراق؛ یاسای خزمەتی سەربازی دەنگی لەسەر دەدرێت

    پەرلەمانی عێراق؛ یاسای خزمەتی سەربازی دەنگی لەسەر دەدرێت

    ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران یەكلا دەكرێتەوە

    ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران یەكلا دەكرێتەوە

    لە یەک مانگدا پێنج هەزار کەس جیابوونەتەوە

    لە یەک مانگدا پێنج هەزار کەس جیابوونەتەوە

  • جیهانى
    لیندزی گراهام : بەشێك لە لێدوانەكانی (تۆم باراك) ڕاوبۆچوونی خۆیەتی نەوەك سیاسەتی واشنتن

    لیندزی گراهام : بەشێك لە لێدوانەكانی (تۆم باراك) ڕاوبۆچوونی خۆیەتی نەوەك سیاسەتی واشنتن

    نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له‌ ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه‌

    نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له‌ ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه‌

    ترەمپ : بە شۆفڵێكی گەورەوە دەچینە ئێران و گەردیلە ئەتۆمییەكان دەیانگوازینەوە بۆ ئەمەریكا

    ترەمپ : بە شۆفڵێكی گەورەوە دەچینە ئێران و گەردیلە ئەتۆمییەكان دەیانگوازینەوە بۆ ئەمەریكا

    وردەکاریی نوێ دەربارەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز

    وردەکاریی نوێ دەربارەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز

  • وتار
    زمانتان لاڵ دەبێت بنوسن شەهید ؟

    زمانتان لاڵ دەبێت بنوسن شەهید ؟

    كەركووك فرۆشی؛ یەكەم و كۆتا خیانەتیان نابێ

    كەركووك فرۆشی؛ یەكەم و كۆتا خیانەتیان نابێ

    ئەنفال؛ ئاكامی كارەساتباری داگیر و دابەشكراویی كوردستان

    ئەنفال؛ ئاكامی كارەساتباری داگیر و دابەشكراویی كوردستان

    ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد، ڕاماڵینی سته‌مكاری وتاریكی بوو به‌ره‌و ئازادی و ڕووناكی

    شەڕی ئیرادەی کوردستان

    لە منداڵییەوە لەژێر بۆردووماندا… و ئێستا نیوەی تەمەنم بەرێكرد ئەم بەزمە هەر بەردەوامە

    لە منداڵییەوە لەژێر بۆردووماندا… و ئێستا نیوەی تەمەنم بەرێكرد ئەم بەزمە هەر بەردەوامە

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان ؛ ستراتیژی نیشتمانسازی لە نێوان هاوكێشە هەرێمییەكان و ئەركی مێژووییدا

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان ؛ ستراتیژی نیشتمانسازی لە نێوان هاوكێشە هەرێمییەكان و ئەركی مێژووییدا

  • ڕاپۆرت
    پرسی كورد لە باشووری كوردستان (١٩٥٨-١٩٧٥)

    پرسی كورد لە باشووری كوردستان (١٩٥٨-١٩٧٥)

    ئه‌مڕۆ له‌ هەنگاریا هەڵبژاردن  بەڕێوەدەچێت

    ئه‌مڕۆ له‌ هەنگاریا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت

    ئه‌گه‌ر ئێران كێبله‌كانی ئینتەرنێتی ژێر ده‌ریایی ببڕێت جیهان چی به‌سه‌ر دێت؟

    ئه‌گه‌ر ئێران كێبله‌كانی ئینتەرنێتی ژێر ده‌ریایی ببڕێت جیهان چی به‌سه‌ر دێت؟

    ڕۆڵـی كـورد لـە شـۆرشـی 14ـی تـەمـمووزی 1958

    ڕۆڵـی كـورد لـە شـۆرشـی 14ـی تـەمـمووزی 1958

    ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر كۆڕەوی باشووری كوردستان تێپەڕدەبێت

    ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر كۆڕەوی باشووری كوردستان تێپەڕدەبێت

    ئەمڕۆ ساڵیادی لە دایكبوونی باوكی نەتەوەی كورد “بارزانی نەمر”ـە

    ئەمڕۆ ساڵیادی لە دایكبوونی باوكی نەتەوەی كورد “بارزانی نەمر”ـە

  • دیمانە
    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

  • ئابوورى
    عێراق ساڵانە نیو ملیار دۆلار لە سەبەتەی خۆراکدا بۆ ناوی وەهمی بەهەدەر دەدات

    عێراق ساڵانە نیو ملیار دۆلار لە سەبەتەی خۆراکدا بۆ ناوی وەهمی بەهەدەر دەدات

    لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

    لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

    بەرزبوونەوەی نرخی مریشک پەیوەندی بە داخرانی تەنگەی هورمزەوە هەیە

    بەرزبوونەوەی نرخی مریشک پەیوەندی بە داخرانی تەنگەی هورمزەوە هەیە

    بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز نرخی نەوتی 10% دابەزاند

    بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز نرخی نەوتی 10% دابەزاند

  • وەرزشی
    دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن؛ 4 ئەستێرەی ریال مەدرید مەترسی دوورخستنەوەیان لەسەرە

    دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن؛ 4 ئەستێرەی ریال مەدرید مەترسی دوورخستنەوەیان لەسەرە

    دوایین پێشهات لەبارەی مەشقدانی یانەی ریال مەدرید لەلایەن یۆرگن کڵۆپەوە

    دوایین پێشهات لەبارەی مەشقدانی یانەی ریال مەدرید لەلایەن یۆرگن کڵۆپەوە

    لە ئەمریكا سكاڵا لەسەر مێسی و ئەرجەنتین تۆمار كراوە

    لە ئەمریكا سكاڵا لەسەر مێسی و ئەرجەنتین تۆمار كراوە

    فیفا داوایەک لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات

    فیفا داوایەک لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات

  • تەندروستى
    لە سۆران هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بەڕێوەچوو

    لە سۆران هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بەڕێوەچوو

    هۆکاری هەوکردنی پووک لە کەسانی بەساڵا چوو

    هۆکاری هەوکردنی پووک لە کەسانی بەساڵا چوو

    سوودە تەندروستیەکانی ڕێواس

    سوودە تەندروستیەکانی ڕێواس

    پیاوێك لەهیندستان لە پشكنینەكانیدا شتێكی نامۆ بینرا

    پیاوێك لەهیندستان لە پشكنینەكانیدا شتێكی نامۆ بینرا

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات

    سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات

    هاتووچۆ لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سنووردارە

    هاتووچۆ لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سنووردارە

    هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە

    هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

  • هەمەڕەنگ
    زانیاری گرنگ بۆدەرچوونی شاخ و بەرزاییەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە

    زانیاری گرنگ بۆدەرچوونی شاخ و بەرزاییەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە

    ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

    ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

    ململانێ دەکەوێتە نێوان عەشیرەتەکانی ڕەقە و دێرەزوور

    ململانێ دەکەوێتە نێوان عەشیرەتەکانی ڕەقە و دێرەزوور

    سوودەکانی جەرجیل

    سوودەکانی جەرجیل

  • هەفتەنامە
    ئەگەر جۆری خوێنی هەڵە بدرێت بە نەخۆش چی بەسەر جەستەدا دێت

    ئەگەر جۆری خوێنی هەڵە بدرێت بە نەخۆش چی بەسەر جەستەدا دێت

    پێوەرە زانستییەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ تووشبووانی نەخۆشییە دەروونی و عەقڵییەکان

    پێوەرە زانستییەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ تووشبووانی نەخۆشییە دەروونی و عەقڵییەکان

    لە هەولێری پایتەخت پەردە لەسەر نهێنیەکی گەورەی مێژوویی لادەدرێت

    لە هەولێری پایتەخت پەردە لەسەر نهێنیەکی گەورەی مێژوویی لادەدرێت

    بازدانی ژەمی پارشێو کۆئەندامی بەرگری لاواز دەکات

    بازدانی ژەمی پارشێو کۆئەندامی بەرگری لاواز دەکات

No Result
View All Result

Home ڕاپۆرت

چەتە دەریاییەكان ؛ بەشێك لە مێژووی خوێناوی دەریاكانی ئەوڕووپا

9 مانگ له‌مه‌وپێش
چەتە دەریاییەكان ؛ بەشێك لە مێژووی خوێناوی دەریاكانی ئەوڕووپا
121
VIEWS
Share on Twitter

ئەحمەد محەممەد هەرووتی / قوتابی زانكۆی سۆران ـ بەشی مێژوو

چەتەی دەریایی، لەڕووی تەكنیكیەوە بریتیە لە هێرشێكی چەكداری دەریایی كە لەلایەن تیمی كەشتییەكەوە دژی كەشتییەكی دیكە، یان ناوچە كەناراوییەكان ئەنجام دەدرێت. ئەم دیاردەیە لە ڕووە مێژووییەكەیەوە، تەنها تاڵانكردنی كەشتییە بازرگانییەكانی لە دەریا و زەریا فراوانەكاندا نەگرتۆتەوە، بەڵكو پەلاماردانی شار، شارۆچكە و بەندەرە ستراتیژییەكانیشی لەخۆگرتووە بە مەبەستی دەستكەوتنی سامان، گەنجینە، كەلوپەلی بەنرخ و بەكۆیلەكردنی دانیشتووانەكەی. ئینجا سەبارەت بە ڕێكخستنی كۆمەڵایەتی و ئابووری، كۆمەڵگە چەتەییەكان خاوەنی سیستمێكی تایبەت بەخۆیان بوون بۆ بەڕێوەبردن. دوای هەر هێرش و تاڵانكارییەك، دەستكەوتەكان بەپێی ڕێككەوتنێكی پێشوەختە و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەنێو ئەندامانی تیمەكەدا دابەش دەكران. ئەم سەركەوتنانە زۆرجار بە ئاهەنگگێڕان و خۆشی دەربڕین یاد دەكرانەوە، كە ئەمەش ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە بەهێزكردنی گیانی هاوپشتی و ورەی ئەنداماندا. جگە لە چالاكییە تاڵانكارییەكان، چەتەكان سیستمێكی ئابووریی نافەرمییان پەرەپێدابوو. ئەوان بازاڕی تایبەتیان هەبوو بۆ ساغكردنەوەی ئەو كەلوپەل و كاڵا تاڵانكراوانەی دەستیان كەوتبوو. ئەم بازاڕانە زۆر هەمەچەشن بوون و شمەكی وەك كانزا بەنرخەكان، كۆیلە، دانەوێڵە و كەرەستەی دیكەیان تێدا دەفرۆشرا، كە لە كەشتییە دەستبەسەرداگیراوەكان و ناوچە تاڵانكراوەكانەوە بەدەست دەهاتن. ئەم بازاڕانە نە تەنها سەرچاوەی داهات بوون، بەڵكو وەك خاڵی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی زانیاریش لەنێوان گرووپە جیاوازەكانی چەتەدا كاریان دەكرد .

سەرهەڵدان و پەرەسەندنی مێژوویی دیاردەی چەتەیی دەریایی لە ئەوروپا :
بە گوێرەی توێژینەوە ئەكادیمییەكان، دیاردەی چەتەیی دەریایی لە ئەوروپا خاوەن مێژوویەكی دێرینە و ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە كۆنەكان. ئەم دیاردەیە لە ناوچە جیاوازەكاندا بە شێوازی جۆراوجۆر سەریهەڵداوە، بەڵام بە شێوەیەكی بەرفراوان، یۆنانییە كۆنەكان و دانیشتووانی تراقیا لە نێوان سەدەكانی شەشەم و حەوتەمی پێش زاییندا، بە پێشەنگی چەتەیی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدا دادەنرێن. ئەوان توانیبوویان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر كەناراوەكانی ئایۆنیا، تراقیا و دوورگەكانی دەریای ئیجەدا بسەپێنن و كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەو ناوچانەیان كردبوو. بە تێپەڕبوونی كات و گۆڕانی باڵانسی هێزە سیاسی و سەربازییەكان لە دەریای ناوەڕاستدا، ئەم دیاردەیە پەرەی سەند و مەترسییەكانی زیاتر بوون. لەگەڵ هاتنی هێزی نوێی وەك ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی (٢٧ پ.ز – ٤٧٦ ز)، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەتە دەریاییەكان چووە قۆناغێكی نوێوە. چەتەكان كاریگەرییەكی بەرچاویان لەسەر ئاراستەی بازرگانی و ئابووریی ئەم زلهێزەی جیهانی كۆن هەبوو، ئەمەش وایكردبوو كە ڕۆمەكان بەردەوام لە هەوڵی لەناوبردنیاندا بن بۆ پاراستنی سەروەری و شكۆی بازرگانی خۆیان لە دەریاكاندا.
پلۆتارك، مێژوونووسی ڕۆمانی (٤٦ ز – ١١٩ ز)، لە نووسینەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە چەتەكانی دەریای ناوەڕاست تەنها هێرشیان نەكردووەتە سەر كەشتییەكان لە قوڵایی دەریادا، بەڵكو شارە كەنارییەكانیشیان تاڵان كردووە و سووتاندوویانە. یەكێك لە ڕووداوە مێژووییە ناسراوەكان، ڕفاندنی یۆلیۆس سیزار خۆیەتی لە ساڵی ٧٥ی پێش زایین. لە یەكێك لە گەشتەكانیدا لە دەریای ئیجە، سیزار و كەشتییەكەی دەكەونە دەست چەتە دەریاییەكان و لە دوورگەی فارماكوسا زیندانی دەكرێت. دوای ماوەیەك، ئەنجومەنی پیرانی ڕۆم لە ڕێگەی دانوستان و پێدانی بڕێكی زۆر لە پارە و سامان، توانییان یۆلیۆس سیزار ئازاد بكەن. دواتر سیزار لە تۆڵەی ئەم كارەدا هەڵمەتێكی سەربازیی بەرفراوانی كردە سەر بنكە و نشینگەكانی چەتەكان و سزایەكی قورسی دان.
لەسەردەمی پۆمپی (١٠٦ پ.ز – ٤٨ پ.ز)، فەرماندەی بەناوبانگی ڕۆمانی، چەتەیی دەریایی گەیشتبووە ئاستێكی مەترسیدار و هەڕەشەیەكی گەورەی بۆ سەر ئاسایشی دەریایی ڕۆم دروستكردبوو. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشەیە، لە ساڵی ٦٧ی پێش زایین، یاسایەكی تایبەت بە ناوی “یاسای گابینیۆس” (Lex Gabinia) دەرچوو. ئەم یاسایە دەسەڵاتێكی بێسنووری بە پۆمپی بەخشی بۆ ماوەی سێ ساڵ تاكو سەرجەم چالاكییەكانی چەتەی دەریایی لە هەموو كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاستدا بنبڕ بكات. پۆمپی بە سەركەوتوویی ئەم ئەركەی جێبەجێ كرد و توانی بۆ ماوەیەكی درێژ كۆتایی بە هەژموونی چەتە دەریاییەكان بهێنێت.

ڕەوتی بازرگانی لە ئەوروپای چاخەكانی ناوەڕاست :
قۆناغی چاخەكانی ناوەڕاست لە ئەوروپا، كە بە شێوەیەكی باو لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمای ڕۆژئاوا لە ساڵی ٤٧٦ی زایینی دەست پێدەكات، وەرچەرخانێكی بنەڕەتی لە كایەی ئابووری و بازرگانیی كیشوەرەكەدا دروست كرد.لە دوای ڕووخانی ڕۆما، بازرگانی، بەتایبەتی تۆڕە دەریاییەكان، تووشی پاشەكشە و سستبوونەوەیەكی بەرچاو بوویەوە، بەڵام ئەم دۆخە درێژەی نەكێشا. دامەزراندنی شانشین و كیانە سیاسییە نوێیەكان، بووە هۆی بوژانەوەی وردەوردەی چالاكییە بازرگانییەكان. لەگەڵ ئەم گەشەسەندنەدا، دیاردەی چەتەیی دەریایی، چ لەلایەن ڤایكینگەكانەوە لە باكوور یان چەتەكانی دیكەوە لە دەریای ناوەڕاست، بووە ئاستەنگ و مەترسییەكی گەورە لەبەردەم كەشتییە بازرگانییەكاندا.
سروشتی سەختی جوگرافیای ئەوروپا، كە بریتییە لە زنجیرە چیا و دۆڵی فراوان، وایكردبوو گواستنەوەی وشكانی دژوار و خاو بێت، هەر بۆیە ڕێگا دەریایی و ڕووبارییەكان بوونە شادەماری سەرەكیی بازرگانیی نێوان ناوچە جیاوازەكان. گرنگترین ناوچە و ڕێڕەوە بازرگانییەكانی ئەو سەردەمە بریتی بوون لە :
١ـ تۆڕی بازرگانیی دەریاكانی باكوور و باڵتیك: ئەم ناوچەیە گۆڕەپانێكی بازرگانیی زیندوو بوو كە فریزییەكان (دانیشتووانی كەناراوەكانی هۆڵەندا و ئەڵمانیای ئێستا) و دواتریش گەلانی ئەسكەندەنافی (ڤایكینگەكان) و سلاڤەكان ڕۆڵی سەرەكییان تێدا دەگێڕا. بازرگانی لە نێوان فریزیا و بەندەرە گرنگەكانی وەك بێركا (نزیك ستۆكهۆڵمی ئێستا) لە ڕێگەی دەریای باكوور و باڵتیكەوە ئەنجام دەدرا. كاڵا سەرەكییەكانی ئەم تۆڕە بریتی بوون لە خوری، دانەوێڵە، خوێ، و كاڵای تایبەتی باكوور وەك پێستە و فەروو.
٢ـ ڕێڕەوی بازرگانیی كەناڵی ئینگلیزی: پەیوەندییەكی بازرگانیی گرنگ لەنێوان شانشینەكانی فرانك (واتا فەرەنسای ئێستا ) و شانشینەكانی ئینگلتەرا و سكۆتلەندا لە ڕێگەی كەناڵی ئینگلیزی و گەرووی دۆڤەرەوە بەڕێوەدەچوو. لەم ڕێڕەوەدا شەرابی فەرەنسی، گۆزە و سیرامیك، و بەردی هاڕین (دەستاڕ) دەگوازرانەوە بۆ دوورگەكانی بەریتانیا، لە بەرامبەردا خوری و جۆرەها كاڵای ئینگلیزی بەنرخیش هەناردە دەكران بۆ فەڕەنسا.
3ـ تۆڕی بازرگانیی دەریای ناوەڕاست: ئەم ناوچەیە بە دڵی بازرگانیی جیهانی ئەو سەردەمە دادەنرا و گرنگترین خاڵی بەیەكگەیشتنی ئەوروپا، باكووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵات بوو. دەوڵەت-شارە ئیتاڵییەكان، وەك ڤێنیسیا و جەنەوا، ڕۆڵی كارایان دەبینی لە گواستنەوەی كاڵا گرانبەهاكانی وەك ئاوریشم و بەهارات لە قوستەنتینیە (پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی) و بەندەرەكانی شام بۆ ئەوروپا. هەروەها ئەندەلوسیش (ئیسپانیای ئیسلامی) وەك دەروازەیەكی دیكەی گرنگ كاری دەكرد بۆ گەیشتنی كاڵا و زانستەكانی ڕۆژهەڵات بە كیشوەری ئەوروپا. ئەم تۆڕە بازرگانییە بەرفراوانە سەرچاوەی سەرەكیی دەوڵەمەندی و گەشەی شارستانیی ئەوروپا بوو لە قۆناغەكانی دواتری چاخەكانی ناوەڕاستدا.

پاڵنەرەكانی گەشەسەندنی چەتەیی دەریایی لەنێو نۆرمانەكان (ڤایكینگەكان) :
پەنابردنی نۆرمانەكان بۆ چالاكیی دەریایی و تاڵانكاری، دەرئەنجامی كۆمەڵێك هۆكاری ئاڵۆزی كۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەیی بوو، كە گرنگترینیان ئەمانەن:
1ـ سروشتی سەختی ژینگەیی: خاكی ئەسكەندەنافیا لە ڕووی جوگرافییەوە سەخت و شاخاوی بوو، ئەمەش توانای بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی سنووردار دەكرد و نەیدەتوانی پێداویستیی ژیانی دانیشتووانەكەی بە تەواوی دابین بكات.
2ـ كەمیی سەرچاوەكانی بژێوی: بەهۆی كەمیی زەوی بەپیت و سەختیی كەشوهەوا، سەرچاوەكانی داهات و بژێوی بۆ زۆرێك لە دانیشتووان سنووردار بوون، ئەمەش وای لێدەكردن بەدوای ڕێگەی دیكەدا بگەڕێن.
3ـ فشاری دیمۆگرافی: زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە سەدەی هەشتەم و نۆیەمدا، فشارێكی زۆری لەسەر سەرچاوە سنووردارەكانی ناوچەكە دروست كرد و بووە هۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری.

چەتەیی دەریایی لە دەریاكانی باڵتیك و باكوور: هۆكار و گەشەسەندن :
گەشەسەندنی تۆڕی بازرگانیی نێوان فریزیا (كەناراوەكانی هۆڵەندا و ئەڵمانیای ئێستا) و ناوەندە بازرگانییەكانی ئەسكەندەنافیا، بەتایبەتی بەندەری بێركا لە سوید، بووە هۆی دروستبوونی ڕێڕەوێكی دەریایی قازانجبەخش لە دەریاكانی باكوور و باڵتیك. گواستنەوەی كاڵای بەنرخ وەك خوێ، شووشەوات، پۆشاك، شەراب و بەروبوومی كشتوكاڵی، سەرنجی ئەو گەلانەی ڕاكێشا كە لە كەناراوەكانی ئەم دەریایانەدا دەژیان.
سەرەتا، ئەم دەوڵەمەندییەش بووە هۆی ئەوەی كە هۆزە سلاڤییەكانی نیشتەجێی كەناراوەكانی باشووری دەریای باڵتیك (كە ئێستا دەكاتە لیتوانیا، لاتڤیا، ئیستۆنیا، و بەشێك لە بیلاڕووسیا) پەنا ببەنە بەر تاڵانكاریی دەریایی. ئەوان بە كەشتیی بچووك و خێراوە هێرشیان دەكردە سەر كەشتییە بازرگانییەكان و دەستكەوتێكی زۆریان بەدەست دەهێنا.
سەركەوتنی ئەم تاڵانكارییانە، كاریگەریی لەسەر دانیشتووانی ئەسكەندەنافیا (نۆرمانەكان یان ڤایكینگەكان) دانا و ئەوانیشی هاندا كە ڕوو لەم كارە بكەن. ئەم دۆخە بووە هۆی سەرهەڵدانی ڕكابەری و ململانێی چڕ لەنێوان چەتە سلاڤی و ئەسكەندەنافییەكاندا. لە ئەنجامدا، بەهۆی شارەزایی زیاتر و توانای سەربازیی باڵاترەوە، ئەسكەندەنافییەكان توانیان چەتە سلاڤییەكان لە گۆڕەپانەكە دووربخەنەوە و باڵادەستیی خۆیان بەسەر دەریاكانی باڵتیك و باكووردا بسەپێنن و ببنە هێزی باڵادەستی دەریایی لە ناوچەكەدا بۆ ماوەیەكی درێژ.

ئەمانە و چەندان فاكتەری تر كە پاڵنەری سەرەكی بوون بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەسكەندەنافیا ڕوو لەم پیشەیە بكەن.
دەسپێكی هێرشەكانی ڤایكینگەكان و كاریگەرییەكانیان :
لە كۆتایییەكانی سەدەی هەشتەمی زاینیدا، قۆناغێكی نوێ لە مێژووی ئەوروپادا دەستی پێكرد كە بە “سەردەمی ڤایكینگەكان” ناسراوە. ئەم قۆناغە بە دەركەوتنی جووڵەیەكی بەرفراوانی گەلانی باكوور (نۆرمانەكان یان ڤایكینگەكان) دەناسرێتەوە كە لە زێدی خۆیان لە ئەسكەندەنافیاوە، لە ڕێگەی دەریا و ڕووبارەكانەوە، ڕوویان لە كەناراوەكان و ناوچە ئاوەدانەكانی ئەوروپا كرد. پاڵنەرە بنەڕەتییەكانی ئەم جووڵەیە فرە لایەن بوون، كە دوو ئامانجی سەرەكی لەخۆ گرتبوو: تاڵانكاری و دەستكەوتنی سامان، هەروەها دۆزینەوەی خاكی نوێ بۆ نیشتەجێبوون. سەرەتا ڤایكینگەكان چاڵاكی چەتەی و ڕێگری و پەلامارەكانیان، بە شێوەیەكی سەرەكی لە دەریاكانی باڵتیك و دەریای باكوور چڕ ببوونەوە. تاكتیكی سەربازییان بریتی بوو لە هێرشی خێرا و لەناكاو بۆ سەر شار و بەندەر و كڵێساكان، كە زۆرجار بە تاڵانكردن و وێرانكارییەكی زۆرەوە كۆتایی دەهات. دوای ئەوەشی توانییان دەسەڵاتی خۆیان لەم ناوچانەدا بچەسپێنن، ڤایكینگەكان ئاراستەی هێرشەكانیان بەرەو ڕۆژئاوا و بە تایبەتی بەرەو كەناراوەكانی ئینگلتەرا و ئیمپراتۆریەتی فرانكەكان (فەرەنسای ئێستا) گۆڕی.بەرپەرچدانەوەی ئەوروپی و كاردانەوەكانی هێرشە بەردەوام و چاوەڕواننەكراوەكانی ڤایكینگەكان، ترس و تۆقینێكی گەورەی لەنێو دانیشتووانی ئەوروپادا بڵاوكردەوە و مەترسییەكی جیددیی بۆ سەر سەقامگیریی شانشینەكان دروست كرد. لە وەڵامی ئەم هەڕەشانەدا، چارلی مەزن (شارلمان)، ئیمپراتۆری فرانكەكان (٧٤٢-٨١٤ ز)، سیاسەتێكی بەرگریی ڕێكخراوی گرتەبەر. ئەو فەرمانی بە دروستكردنی سیستمێكی قەڵا و سەنگەری بەرگری كرد بەدرێژایی كەناراوە ئاوییەكانی شانشینەكەی. ئەم سیستمە بەرگرییە توانی تا ڕادەیەكی بەرچاو سنوورێك بۆ هێرشەكانی ڤایكینگەكان یاخود چەتەكان دابنێت و زیانەكانیان كەم بكاتەوە.شكستهێنانی ڤایكینگەكان لە تێكشكاندنی سیستمی بەرگریی فرانكەكان، وایكرد كە سەرنجی خۆیان بخەنە سەر كەناراوەكانی ئینگلتەرا. دواجار لە دەوروبەری ساڵی ٧٨٩ ز، بەكەشتیەكانیان لە كەناراوەكانی ئینگلتەرا دەركەوتن و دەستیان بە زنجیرەیەك هێرشی بەرفراوان كرد كە زیانی گیانی و ماددیی زۆری لێكەوتەوە.

ململانێ لە ئینگلتەرا و دەركەوتنی ئەلفرێدی مەزن لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا :
ئەلفرێدی مەزن، پاشای ئەنگلۆسەكسۆنی شانشینی وێسێكس، سەركردایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایكینگەكان یاخود چەتەكانی كرد. ئەلفرێد توانیی لە ڕێگەی زنجیرەیەك شەڕ و ڕێككەوتنی سیاسییەوە، پێشڕەوییەكانیان ڕابگرێت و لە بەشێكی زۆری شارەكان دەریان بكات. بەڵام ئەم سەركەوتنە كاتی بوو؛ دوای مردنی ئەلفرێد، ڤایكینگەكان جارێكی دیكە گەڕانەوە و توانییان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر كەناڵی ئینگلیزی و بەشێكی بەرفراوانی كەناراوەكاندا بسەپێننەوە. جێی ئاماژەیە كە چالاكییە سەربازییەكانی ڤایكینگەكان بە شێوەیەكی گشتی وەرزی بوون. واتا ئەوان زۆربەی هێرشەكانیان لە وەرزی هاویندا ئەنجام دەدا، ئەمەش بۆ خۆپاراستن لە زستانی سەختی ئەوروپا بوو. بەجۆرێك لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، بەشێكیان دەگەڕانەوە بۆ نیشتیمانی ڕەسەن ( ئەسكەندەنافیا ) ، لە كاتێكدا بەشێكی دیكەیان لەو ناوچانەی داگیریان كردبوون، دەمانەوە.

فراوانبوونی هێرشەكانی ڤایكینگ و دەرئەنجامەكانی لە ئەوروپا و ئەندەلوس :
له سەدەی نۆیەمی زایینیدا، دوای جێگیربوونیان لە كەناراوەكانی ئینگلتەرا، جووڵانەوەی چەتەیی ڤایكینگەكان بە شێوەیەكی بەرچاو فراوان بوو. ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر چەندین شاری كەناراوەكانی دەریای باڵتیك و دەریای باكوور، وەك هامبۆرگ لە ئەڵمانیا، ڕووبەڕووی زیانی گیانی و ماددی ڤایكینگەكان بووبوونەوە بەهۆی هێرشەكانیانەوە.

هێرشەكان بۆ سەر كیشوەری ئەوروپا:
ڤایكینگەكان، كە بە “نۆرماندیەكانیش” ناسراون، وردە وردە دەستیان بە شارە ناسراوەكانی ئەوروپا گەیشت و دەستیان كرد بە تاڵانكردنیان. یەكێك لە دیارترین هێرشەكانیان، گەمارۆدان و تاڵانكردنی پاریس بوو لە ٢٥ی ئایاری ٨٤٥ی زایینیدا. لەم هێرشەدا، ڤایكینگەكان بە سەركردایەتی (ڕاگنار لۆدبرۆك)، شارەكەیان گرت و ماڵ، كڵێسا، بازاڕ و كۆڵانەكانیان تاڵان كرد و ئاگریان تێبەردا. دواتر، هێرشیان كردە سەر شاری بۆردۆ لە باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا و نیوەی شارەكەیان سوتاند و تاڵانیان كرد.

پەلكێشان بۆ ئەندەلوس و ڕووبەڕووبوونەوەی ئومەوییەكان:
دوای سەركەوتنەكانیان لە فەڕەنسا، ڤایكینگەكان ئامانجەكانیان فراوانتر كرد و ڕوویان لە نیمچە دوورگەی ئەندەلوس(ئیبیریا) كرد كە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئومەویدا بوو. لە ساڵی ٨٤٤ی زایینی، بە نزیكەی ٥٤ كەشتی جەنگییەوە هێرشیان كردە سەر لیشبۆنە (پایتەختی ئێستای پورتوگال) و دواتر بەرەو قورتوبە و ئیشبیلیە پێشڕەوییان كرد.لەم كاتەدا، خەلیفەی ئومەوی، عەبدول ڕەحمانی دووەم ناسراو بە ( عبدالرحمن الاوسگ)، ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە بووەوە. سوپای ئیسلامی بە سەركردایەتی ئەو، توانی لە چەندین شەڕدا بەسەر ڤایكینگەكاندا زاڵ بێت و لە ئەندەلوس دەریان بكات.سەرەڕای ئەم شكستە، ڤایكینگەكان وازیان نەهێنا. دوای نزیكەی پێنج ساڵ، لە سەردەمی خەلیفە حەكەمی دووەم (ناسراو بە موستەنسیر بیللا)، جارێكی تر هێرشیان كردەوە سەر لیشبۆنە و ناوچەكانی تری ئەندەلوس. بەڵام ئەمجارەش ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوەیەكی توندی ئومەوییەكان بوونەوە و جارێكی دیكە شكستیان هێنا. ئەم سەركەوتنە یەكلاكەرەوەیەی ئومەوییەكان، بۆ ماوەیەكی درێژ كۆتایی بە هەڕەشەی ڤایكینگەكان هێنا لەسەر خاكی ئەندەلوس.

چالاكییەكانی ڤایكینگەكان و كاریگەرییەكانیان لە حەوزی دەریای ناوەڕاست (سەدەی ٩-١١ی زایینی) :
لە چوارچێوەی فراوانخوازییەكانیان ڤایكینگەكان یاخود چەتەكان لە (كۆتایی سەدەی هەشتەم تا یازدەیەمی زایینی)، چالاكییەكانیان بۆ حەوزی دەریای ناوەڕاست گواستەوە. ئەم قۆناغە نوێیە دوای زنجیرەیەك هەڵمەتی سەربازی هات كە لە نیمچە دوورگەی ئیبیریا (ئەندەلوس) دەستی پێكرد. لە دەوروبەری ساڵی ٨٤٤ی زایینی، ڤایكینگەكان هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر كەناراوەكانی ئەندەلوس، بەتایبەتی شاری سێڤییا (ئیشبیلیە) و چەندین شاری تر، بەڵام لەلایەن هێزەكانی میر عەبدولڕەحمانی دووەمەوە بەرپەرچ درانەوە. ئەم ڕووبەڕووبوونەوە و شكستە وایكرد بەشێك لە هێزەكانیان بەرەو كەناراوەكانی باكووری ئەفریقا (مەغریب) بكشێن و دواتر لە ڕێگەی گەرووی جەبەل تاریقەوە دەریای ناوەڕاست ببڕن. دەریای ناوەڕاست لەو سەردەمەدا گۆڕەپانێكی پڕ لە جموجۆڵی چەتەگەری بوو؛ چەتەكانی ڤایكینگ تاكە هێزی دەریایی نەبوون، بەڵكو چەندین گرووپی دیكەی وەك چەتەكانی كەناراوەكانی بیزەنتە، دەوڵەتە شارە ئیتاڵییەكان، و بەربەرەكانی تونس و جەزائیر چالاك بوون. تایبەتمەندییە جوگرافییەكانی دەریای ناوەڕاست، وەك بوونی دەریایەكی نیمچەداخراو و گەرووە بەرتەسكەكانی وەك گەرووی نێوان سیسیلیا و تونس (كە پانییەكەی نزیكەی ١٠٠ میل دەبێت) و ڕێڕەوەكانی نێوان دوورگەكانی یۆنان، دەرفەتێكی لەباری بۆ كاری چەتەگەری و تاڵانكردنی كەشتییە بازرگانییەكان ڕەخساندبوو. گەیشتنی ڤایكینگەكان بە دەریای ناوەڕاست بووە هۆی تێكەڵاوبوونێكی كولتووریی بەرفراوان. ئەم حەوزە كە لانكەی شارستانیەتە دێرینەكانی وەك یۆنانی، ڕۆمانی و عەرەبی بوو، كاریگەرییەكی قووڵی لەسەر ئایدیۆلۆژیا و شێوازی ژیانی ڤایكینگەكان دانا. لوتكەی ئەم گۆڕانكارییە لە دوورگەی سیسیلیا (سەقەلیە) دەركەوت، كاتێك نەوەكانی ڤایكینگەكان یاخود نۆرمانەكان ، توانیان دەسەڵاتێكی بەهێز دابمەزرێنن. لەژێر سایەی فەرمانڕەوایانی وەك ڕۆجەری دووەم، كولتوورێكی تێكەڵاو لە شارستانیەتی ئیسلامی، بیزەنتی و لاتینی سەریهەڵدا. نۆرمانەكان سوودیان لە سیستەمی كارگێڕی و زانستیی موسڵمانان وەرگرت و ئەمەش بووە هۆی گەشەسەندنی شارستانی و داهێنان.هاوكات لەگەڵ نیشتەجێبوون و دامەزراندنی دەوڵەت، ڤایكینگەكان وەك بەكرێگیراویش ڕۆڵیان بینی. بەشێكیان چوونە خزمەت ئیمپراتۆرەكانی قوستەنتینیە و یەكەی “پاسەوانی ڤارانجی”یان پێكهێنا كە یەكێك بوو لە گرنگترین یەكە سەربازییەكانی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی. دوای ئەوەشی ئایینی مەسیحییان وەرگرت، نۆرمانەكان ڕۆڵێكی بەرچاویان لە جەنگە خاچپەرستییەكاندا گێڕا و بەشداریی هەڵمەتە سەربازییەكانیان كرد دژی جیهانی ئیسلامی لە كەناراوەكانی شام. بە تێپەڕبوونی كات، نەوەكانی ڤایكینگەكان بەتەواوی لەنێو كۆمەڵگە ئەوروپییەكاندا توانەوە، بەشێوەیەك كە ناسنامەی جەنگاوەری و چەتەگەریی باوباپیرانیان وردە وردە لەیادكرا و بوون بە بەشێك لە پێكهاتەی سیاسی و كولتووریی نوێی ئەوروپای سەدەكانی ناوەڕاست.

گۆڕانی ئایینی لە كۆمەڵگەی نۆرمانەكان (ڤایكینگەكان): لە پەرستنی سروشتەوە بۆ باوەڕی مەسیحی :
كۆمەڵگەی ڤایكینگەكان، بەپێی ئەم تێڕوانینە، گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی بەخۆیەوە بینیوە، كە لە قۆناغی پەرستنی دیاردە سروشتییەكان و فرەخوداییەوە دەستی پێكرد و بە وەرگرتنی ئاینی مەسیحی كۆتایی هات. ئەم گواستنەوەیە دەرئەنجامی پرۆسەیەكی درێژخایەنی تێكەڵاویی كولتووری و كاریگەریی دەرەكی بوو.
قۆناغی بیروباوەڕی فرەخودایی لە قۆناغی سەرەتاییدا، سیستەمی ئایینی ڤایكینگەكان لەسەر بنەمای پەرستنی سروشت دامەزرابوو. ئەوان هاوشێوەی چەندین شارستانیەتی كۆنی وەك میسۆپۆتامیا، میسر، هیندستان و چین و كوردستانی كۆن، ڕێزیان لە دیاردە سروشتییەكان دەگرت و دەیانپەرستن. ئەم سیستەمە بیروباوەڕە، فرەخودایی بوو و كۆمەڵێك خوداوەندی مەزن و شكۆداری لەخۆگرتبوو. لەنێو دیارترین ئەو خوداوەندانەش، ئەمانەن:
ئۆدین: وەك خوداوەندی سەرەكی و باڵادەست ناسراوە، كە لە هەمان كاتدا وەك خوداوەندی جەنگ و شەڕیش دادەنرا.
باڵدۆر: ئەم خوداوەندە پەیوەست كراوە بە ڕووناكی و چراوە.
ڤاڵهاڵان: ئەمیش وەك خوداوەندی بەهەشتی باكوور ناوی هاتووە.
قۆناغی گواستنەوە بۆ ئاینی مەسیحی پرۆسەی وەرگرتنی ئاینی مەسیحی لەناو ڤایكینگەكاندا بە شێوەیەكی پلە بە پلە ڕوویدا. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی مەسیحیەت لە ئەورووپادا، ڤایكینگەكان لە ڕێگەی كۆچ و نیشتەجێبوون لە شارە مەسیحییەكانەوە، دەرفەتی تێكەڵاوبوونیان لەگەڵ كولتوور و شارستانیەتە جیاوازەكاندا بۆ ڕەخسا. ئەم تێكەڵاوییە بووە هۆی ئەوەی كە ئەوان سەرسامی بنەما و بیروباوەڕەكانی ئاینی مەسیحی بن و پاشان باوەڕی پێ بهێنن.
ئینجا هەرچەندە پێشتر و لە میانەی چالاكییە بازرگانیەكان و هێرشەكانیاندا، بەشێك لە ڤایكینگەكان ئاشنایەتییان لەگەڵ مەسیحیەتدا پەیدا كردبوو و باوەڕیان پێ هێنابوو. بەڵام خاڵی وەرچەرخانی سەرەكی، هاتنی بانگخوازێكی مەسیحی بوو بە ناوی (لویسی خواپەرست)، كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە توانی ئاینی مەسیحیەت بباتە ناو شانشینی ئەسكەندەنافیاوە، كە وەك ناوەندی سەرەكیی ڤایكینگەكان دادەنرا. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە بە شێوەیەكی بەرفراوانتر باوەڕ بەم ئاینە بهێنن. لە دەرەنجامی وەرگرتنی ئاینی مەسیحیش گۆڕانكارییەكی گەورەی لە ڕەفتار و ژیانی ڤایكینگەكاندا دروست كرد. ئەوان پابەندبوونی خۆیان بە ئاینە نوێیەكە دووپات كردەوە و لە ئەنجامدا وازیان لە شێوازی ژیانی پێشوویان هێنا كە بریتی بوو لە توندوتیژی، تاڵانكاری و خوێنڕشتن.

یاسا و ڕێسای ڤایكینگەكان: ژیان لەناو كۆمەڵگەیەكی جەنگاوەردا :
هەرچەندە ئێمە ڤایكینگەكان وەك چەتە و جەنگاوەر دەناسین، بەڵام ئەوان لەناو كۆمەڵگەی خۆیاندا یاسا و ڕێسای توندیان هەبوو. ئەم یاسایانە یارمەتی دەدان كە بە شێوەیەكی ڕێكخراو و دادپەروەرانە بژین و پێكەوە كار بكەن.
لێرەدا چوار خاڵی سەرەكیی یاساكانیان دەخەینەڕوو:
۱- دابەشكردنی دەستكەوتەكان: كاتێك ڤایكینگەكان لە هێرشێك دەگەڕانەوە، هەموو دەستكەوت و سامانیان بە شێوەیەكی ڕێك و پێك دابەش دەكرد. سەركردەكان پشكی گەورەیان بەردەكەوت، بەڵام هەموو جەنگاوەرێك بەپێی ئازایەتی و ماندووبوونی، پشكی خۆی وەردەگرت. ئەگەر كەسێك هەوڵی بدایە فێڵ بكات و لەم دابەشكردنەدا شتێك بشارێتەوە، سزایەكی زۆر قورسی دەدرا، كە دەیتوانی بگاتە لەسێدارەدان یان دەركردن لە كۆمەڵگە.
٢- دزیكردن قەدەغە بوو: لە كاتێكدا كە تاڵانكردنی خەڵكی تر ئاسایی بوو، دزیكردن لە یەكتر لەناو كۆمەڵگەی ڤایكینگەكاندا تاوانێكی گەورە بوو. پاراستنی ماڵ و موڵكی یەكتر زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی پشێوی دروست نەبێت، و هەركەسێك دزی بكردایە، بە توندی سزا دەدرا.
٣- ڕێزگرتن لە یەكتری: ستەمكردن و سووكایەتیكردن بە یەكتر لەناو كۆمەڵگەی ڤایكینگەكاندا ڕێگەپێدراو نەبوو. “شەرەف” لای ئەوان زۆر گرنگ بوو و دەبوایە هەمووان ڕێزی یەكتر بگرن. ئەگەر كەسێك بێڕێزی بكردایە، شەرەفی خۆی و خێزانەكەی لەكەدار دەكرد و ڕووبەڕووی كێشەی گەورە دەبووەوە.
٤- یاسا تەنها بۆ خۆیان بوو: گرنگترین خاڵ ئەوەیە كە ئەم یاسایانە تەنها بۆ ناوخۆی كۆمەڵگەی ڤایكینگەكان بوو. كاتێك ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ نەتەوە و گەلانی تر دەكرد، ئەم یاسایانە كاریان نەدەكرد. هێرشكردنە سەر گوند و شارەكانی تر، كوشتن، و بە تاڵانبردنی سامانیان بە كارێكی ئاسایی و تەنانەت مایەی شانازی دادەنرا.
بە كورتی، ڤایكینگەكان دوو ڕووی جیاوازیان هەبوو: لەناو خۆیاندا كۆمەڵگەیەكی ڕێكخراو و یاسایی بوون، بەڵام لەگەڵ دونیای دەرەوەدا جەنگاوەر و داگیركەر بوون.

دەرەنجام :
۱- دیاردەی چەتەیی دەریایی، وەك دیاردەیەكی مێژوویی، قۆناغی گەشەسەندنی جیاوازی بەخۆیەوە بینیوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەردەمی ڤایكینگەكان وەك خاڵێكی وەرچەرخانی سەرەكی دادەنرێت، كە كاریگەرییەكی قووڵی لەسەر مێژووی ئەورووپا هەبووە و دیاردەكەشی تا ئەمڕۆ بە شێوازی جیاواز بەردەوامی هەیە.
٢- هەرچەندە دیاردەی چەتەیی دەریایی لە ئەورووپا پاشخانێكی دێرینی هەیە و یۆنانییە كۆنەكان و دانیشتووانی تراقیا وەك پێشەنگی ئەم كارە لە دەریای ناوەڕاستدا دەناسرێن، بەڵام قۆناغی زێڕینی ئەم دیاردەیە لەگەڵ دەستپێكی سەدەكانی ناوەڕاست و ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆماندا دەستی پێكرد. لەم بۆشاییە مێژووییەدا، ڤایكینگەكان وەك هێزێكی نوێی دەریایی دەركەوتن و توانییان بۆ ماوەیەكی درێژ ترس و دڵەڕاوكێ بەسەر كیشوەری ئەورووپادا بسەپێنن.
٣- هۆكاری سەركەوتنی ڤایكینگەكان بۆ چەندین دەیە دەگەڕێتەوە بۆ گیانی یەكگرتوویی و ڕێكخستنی بەهێزیان، كە وایكردبوو هیچ هێزێك توانای ڕووبەڕووبوونەوەی نەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، كۆتایی ئەم سەردەمە لە ڕێگەی تێكەڵاوبوونی كولتووری و ئایینییەوە هات. نیشتەجێبوونیان لە شارەكانی ئەورووپا، ئاشنابوونیان بە ئاینی مەسیحی، و ئاوێتەبوونیان لەگەڵ میللەتانی تر، بووە هۆی وازهێنانیان لە شێوازی ژیانی پێشوویان و هەنگاونانیان بەرەو شارستانیەت.
٤- لەگەڵ ئەوەی سەردەمی ڤایكینگەكان كۆتایی هات، بەڵام دیاردەی چەتەیی دەریایی بنەبڕ نەكرا. بەڵكو لە شێوەی گرووپی جیاوازدا بەردەوامی بەخۆی دا و تاوەكوو ئەمڕۆش لە ناوچە ستراتیژییەكانی وەك گەرووی مەلەقا لە خۆرهەڵاتی ئاسیا و بەشێك لە كەناراوەكانی ئەفریقیا، ئەم دیاردەیە وەك هەڕەشەیەكی جیهانی ماوەتەوە.

سەرچاوەكان :

۱- یاتسیک ماغوفسکي، ت ، انور ابراهیم (٢٠١٧)کتاب عن تاریخ القرصنة في العالم ، د.م.ط .

٢- یوسف بن عبدالرحمن بن ناجی (٢٠٢١) القرصنة وٲثرها في التواصل الحضاري الفایکنغ (نورمان ) انموذجا (١٧٢- ٥٩١ هـ / ٧٨٩ – ١١٩٤م ) مجلة المٶرخ العربي.

٣- حمودي، سید (٢٠١٨) دراسات عن القرصنة في البحر المتوسط خلال عصر الحروب الصلیبیة ( ٤٨۹ – ٦۹۰ هـ / ۱۰۹٥ – ۱۲۹۱م ).

٤- لعجري ، زهرة(٢٠٢٤) دراسات عن القرصنة الأوروبیة علی السواحل المغاربة في البحر الأبیض المتوسط خلال الفترة الحدیثة، مج ١٦ / ع ۲ ، جامعة غردایة

Previous Post

ئەمەریكا هۆشداری بە شەرع دەدات و داوای كەمكردنەوەی هەژموونی ئیسلامییەكان دەكات

Next Post

مەلا یوسف چۆمانی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخی زۆری بە حەج و عومڕە داوە

Next Post
مەلا یوسف چۆمانی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخی زۆری بە حەج و عومڕە داوە

مەلا یوسف چۆمانی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخی زۆری بە حەج و عومڕە داوە

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
هاوکاریی دارایی سەرۆکوەزیران بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەکرێت

هاوکاریی دارایی سەرۆکوەزیران بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەکرێت

نیسان 6, 2026
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

0
بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
لیندزی گراهام : بەشێك لە لێدوانەكانی (تۆم باراك) ڕاوبۆچوونی خۆیەتی نەوەك سیاسەتی واشنتن

لیندزی گراهام : بەشێك لە لێدوانەكانی (تۆم باراك) ڕاوبۆچوونی خۆیەتی نەوەك سیاسەتی واشنتن

نیسان 18, 2026
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له‌ ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له‌ ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه‌

نیسان 18, 2026
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران یەكلا دەكرێتەوە

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هەڵدەوەشێتەوە

نیسان 18, 2026
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێ

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێ

نیسان 18, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • ئابوورى
  • دیمانە
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net