مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا، هۆشداری بە سەرۆكی كاتی دیمەشق دەدات كە بە خێرای سیاسەتەكانی نەگۆڕێت، ئەوە پشتیوانی نێو دەوڵەتی لەدەستدەدات و سووریا ڕووبەڕووی پارچە بوون دەبێتەوە.
تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لە هەڤپەیڤێنكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاگەیاند “ئەگەر شەرع بە خێرای سیاسەتەكانی نەگۆڕێت، ئەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەستدەدات و سووریا ڕووبەڕووی پارچە پارچە بوون دەبێت،”
باراك ئامۆژگاری شەرع دەكات كە هەژموونی ئیسلامییەكان لەناو سوپا كەم بكاتەوە و حكومەتێكی گشتگیرتر بە بەشداری تەواوی كەمینەكان پێك بهێنێت و جەخت لەوەش دەكاتەوە كە مەترسییەكان لە سووریا لەڕادەبەدەر زۆرن، بەهۆی نەبوونی هیچ پلانێكی جێنشین و ئەگەری جێگرەوەیەك بۆ حكومەتی سووریا.
































































