وەرزش – زاری كرمانجی :
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7 ی نۆڤەمبەر، كاتژمێر 2 ى دوا نيوهرۆ به كاتى كوردستان لە شاری نیون ی سویسرا، تیروپشكی قۆناخی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا ئەنجام دەدرێت.
شازدە یانەی سەركەوتوو بەسەر دوو ئاستدا دابەش دەبن، یەكەمی كۆمەڵەكان ڕووبەڕووی دووەمی كۆمەڵەكان دەبنەوە، بەو مەرجەی لە هەمان كۆمەڵە نەبن.
ئەو یانانەی بە پلەی یەكەم لە كۆمەڵەكانیان سەركەوتوون، بریتین لە ناپۆلی ئیتاڵی، پۆرتۆ و بێنفیكای پۆرتوگالی، بایرن میونشنی ئەڵمانی، تۆتێنهام و چێڵسی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ڕیال مەدرید ئیسپانی.
ئەو یانانەی لە پلەی دووەمدان، لیڤەرپوول ی ئینگلیزی، كلەب بورجی بەلجیكی، ئینتەر و میلان ی ئیتاڵی، لایپزیگ و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
جگە لەوەی دوو یانەی یەك كۆمەڵە ڕووبەڕووی یەكتر نابنەوە، بە هەمان شێوە لە قۆناخی 16 دوو یانەی یەك وڵات ناكەونە بەر یەك.
یارییەكانی قۆناخی 16 لە ناوەڕاستی مانگی شوبات، بە دیاریكراووی 14، 15، 20 و 21 ی مانگی 2 ساڵی نوێ بەڕێوە دەچن، یارییەكانی گەڕانەوەش لە 7، 8، 14 و 15 دێنە ئەنجامدان .