مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران پێی وایە تاران وەك پایتەختی وڵاتەكەی لە مەترسیدایە و پێشنیازی كردووە پایتەخت بگوازرێتەوە بۆ شارێكی دیكە .
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران ئاشكرای دەكات كە لە ڕۆژی یەكەمەوە چووینەتە ناو دەوڵەتەوە، پێشنیازی گواستنەوەی پایتەختیان كردووە لە تارانەوە بۆ شارێكی دیكە و دەشڵێت “كەچی هەندێك كەس لە جیاتی ئەوەی سەرنج بدەنە ڕاستییەكان، دەستیان كرد بە ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستەكانی ئێمە،”
پزیشكیان جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە ڕوانگەی زانستی و شارەزاییەوە، تاران ناتوانێت وەك پایتەختی ئێران بمێنێتەوە.
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكانی شارەزایان بەردەوام زەوی تاران ڕۆدەچێت و قەیرانی هەوا و ئاو گەیشتوونەتە لووتكە.
بەشێك لە چاودێرانی سیاسیی باس لەوە دەكەن تاران ئاسانتر دەبێتە ئامانجی دوژمنان، بۆیە پاڵپشتی لە پێشنیازەكەی سەرۆككۆمار دەكەن .

































































