مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای سنە ڕاگەیاند، كە هێزی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی شاری بانە ی (ڕۆژهەڵاتی كوردستان) هێرشی كرایە سەر و لە ئەنجامدا پاسەوانێكی سنوور كوژرا و چەندی دیكەش بریندار بوون.
هاوكات ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 21ـی تەممووز سینا سەتاروەند ی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵكی شەڕەشار و ئەندامی هەنگی سنووری بانە لە ئەنجامی پێكدادانێكی چەكدارانە كوژرا.”
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو ئەوەش هاتووە “ئەم پێكدادانە چەكدارییە لە نزیكی بورجەكی سەربازی پایگای نەنۆڕی شاری بانە ڕووی داوە و یەك كاتژمێری خایاندووە.”
تا ئێستا هیچ لایەنێك ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە پێ دەچێت هێرشەكە لە لایەن لایەنێكی كوردی ئەنجام درابێت لە تۆڵەی كوژرانی یەكێك لە چەكدارەكانی بە هۆی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوچەیەكی باشووری كوردستان .

































































