زاری كرمانجی-سۆران
لە یەكەم ڕۆژی پرۆگرامی ڕێسازی گەنج كە لەلایەن بازان ئینستتیووت بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێكخرابوو “یان برێم ” كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە كوردستان و بەرپرسان و ژمارەیەكی زۆری گەنجان بەڕێوەچوو.
دیلمان عەبدولخاڵق هەمزە، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بازان ئینستتیوت، بەزاری كرمانجی گووت: ئەم پڕۆگرامە بە بەشداری چەندان كەسایەتی دیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، كە تێیدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ لەمەڕ بابەتەكانی گەنج و سەركردایەتی دەخرێتەڕوو.
گووتیشی: یەكەم پرۆگرام بە بەشداری “یان برێم” كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە كوردستان و هەڵگورد شێخ نەجیب و بە ئامادەبوونی ژماریەكی بەرچاو لە بەرپرس و كارمەندانی حكوومی و دام و دەزگاكان و گەنجان بەڕێوەچوو.
كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا، تیشكی خستەسەر چەند بابەتێكی هەنوكەیی و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی كە ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی بەتوانای ئیدارەی سۆران بەشدارن لە پرۆگرامەكەدا.

































































