بهختیار سهباح-زاری كرمانجی:
نووسهر و شاعیر ( نوری بێخاڵی ) بهم زووانه پێنجەمین کتێبی شیعریی بهناو و نیشانی “ڕۆژ لێرە بێتام درێژە” به قەبارەی مامناوەندە و ٢٤٠ لاپەڕە بڵاو دهكاتهوه.
نوری بێخاڵی، لهمبارهیهوه بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” ئهم كتێبهم عیسا عوسمان کاری نەخشەسازیی بەرگ و ناوەڕۆکی بۆ کردووە، جگە لە پێشەکییەک کە هەر یەکە (عیزەدین زەکیزادە و پەری خەیلانی) بە هاوبەشی بۆیان نووسیوە، 100 تێکستی شیعریی لەخۆ گرتووە، وه لە بڵاوکراوەکانی (ناوەندی ئاشتی)یە”.
بێخاڵی لهبارهی ناوهڕۆكی كتێبهكه ئاماژهی بهوهكرد، تێکستەکان بابەتگەلێکی فیکری، ویژدانیی دووڕەگن لە فەلسەفە و عیرفان و تیایاندا مرۆڤ وەک بوون و بەها مرۆییەکەی، سەنتەرە.
نووری بێخاڵی روونیشكردهوه، لەو تێکستانەدا زمان وەک هەڵگری (وەسف و وێنە و موسیقا) کە بنەما و کۆڵەگەی تێکستی ئەدەبی و بە دیاریکراویش هی شیعرە، توخمی سەرەکییە. زمانێکی سادە، بەڵام قووڵ لە باری واتاییدا و لە ڕێگایەوە گوزارشت لە هەموو ئەو بابەتانە کراوە، کە ئاماژەم پێیان داوە.


































































