مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی لقی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاند لە بڕیارێكی نوێدا بەكارهێنانی مەرەكەبی دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا هەڵوەشێندراوەتەوە و بەكار ناهێنرێت .
مەروان محەممەد، سەرۆكی لقی ناوبراو ڕایدەگەیەنێت “لەبەر ئەوەی بە ڕێكارێكی ناپێویست و زیادە زانراوە، بۆیە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەكارهێنانی مەرەكەبی دەنگدانی دەركرد.”
پێشتریش كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیارێكی دیكەی دەركرد تایبەت بەو دەنگدەرانی كە نەخۆشی شەكرە یان فشاری خوێنیان هەیە و پەنجەمۆرەكانیان ناخوێنرێتەوە، بە بێ پەنجەمۆر دەتوانن دەنگ بدەن .
بڕیارە 11ـى تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت .

































































