
زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 23ی تەمموز، ڕووسیا و ئۆکرانیا خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی ئەنجام دەدەن، ئەم دانوستانانە دوای دوو خولی پێشووی دانوستانەکان لە ئەستەنبوڵ دێت کە پێشکەوتنێکی کەمیان لە کۆتاییهێنان بە شەڕەکەدا بەدەستهێناوە.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە ڕووسیا هێرشە دوور مەوداکانی بۆ سەر ئۆکرانیا پەرەپێداوە و هەندێکجار لە یەک شەودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر دەنێرێتە ناو ئۆکرانیا لەوەی کە لە ماوەی مانگێکی تەواودا لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەقەی لێدەکرد.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە لە وتارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە خولێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.
زێلێنسکی گووتی” ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕوستەم ئومارۆڤ قسەم کرد سەبارەت بە ئامادەکردنی ئاڵوگۆڕی زیندانەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ لایەنی ڕووسی لە تورکیا.


































































