
ئایال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: شەڕی کۆماری ئیسلامی کۆتایی نەهاتووە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە پاراستنی باڵادەستی ئاسمانی و هەوڵە هەواڵگرییەکان.
زەمیر هۆشداریشیدا لەوەی کە دەبێت سوپای وڵات بۆ شەڕێکی درێژخایەن و فرە بەرەیی ئامادەبێت، چونکە دۆخی ئەمنی “ئاڵۆز و تەحەدایە”.
گووتیشی: پێویستە سوپا لە چەند بەرەیەکدا بە شێوەیەکی هێرشبەرانە چالاکی بکات و لە هەمانکاتدا بەرگرییەکی بەهێز لە سنوور و ناوچە جیاوازەکان دابین بکات. “ئێمە بەردەوامین لە پاراستنی باڵادەستی ئاسمانی و بەرزکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان”.
زەمیر لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئێران و میحوەرەکەی (لەوانەش گروپە بە وەکالەت) هێشتا لە دەستماندایە.































































