مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاند تووشبووانی نەخۆشی شەكرە كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو بە هۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرییان كێشەی دەنگدانیان بۆ دروست ببوو، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بێ پەنجەمۆر دەتوانن دەنگ بدەن .
حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق گوتی “ئەو دەنگدەرانەی پێشوو بەهۆی نەخۆشی شەكرە یان فشاری خوێن، لە ئامێری ئەلیكترۆنی دەنگدان كێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆرەیان بۆ دروست ببوو، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئەو كێشەیە ڕووبەڕووییان نابێتەوە و دەتوانن بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدەن.”
بڕیارە 11ـى تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت .


































































