
نێعمەتوڵا ئیزەدی، باڵوێزی پێشووی ئێران لە ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە 21-7-2025 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی جەماران گووتی” ئەگەر ڕووسیا بیەوێت لە نێوان پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل هەڵبژێرێت، بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردەکەی ئیسرائیل دەبێت.
گووتیشی: لە شەڕی ئەم دواییەشدا بینیمان جگە لە هاوکاری سەربازی، ڕووسەکان تەنانەت هاوکاری سیاسیشیان بۆ دابین نەکردین. “ڕووسیا نێوەندگیری لە نێوان ئێمە و ئیسرائیلدا نەکرد، تەنانەت بۆ پاراستنی وێنەی نێودەوڵەتی خۆی و کاریگەری لەسەر ڕەوتی شەڕەکە”.

































































