مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرای دەكات كە 100 وەرزشوانی وڵاتەكەی بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە .
محەممەد شێرڤین ئەسباقیان، جێگری وەزیری وەرزشی ئێران ڕاگەیاند “بە هۆی هێرشەكانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، 100 وەرزشكاری ئێرانی كوژراون.”
دەشڵێت “هێرشەكانی ئیسرائیل كاریگەریان لەسەر تەواوی چین و توێژەكانی وڵات هەبووە و لەنێویشیاندا 100 وەرزشوان كە بەهۆی ئەو هێرشانەوە كوژراون.”
لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەزار و 65 كەس كوژراون و زیاتر لە پێنج هەزاری دیكەش بریندار بوون .
































































