باڵەکایەتی _تەنیا فەتاح:
بەهۆی کاریگەری گەرمای شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمسال ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی لە شوێنە گەشتیاریەکانی باڵەکایەتی و قەزای چۆمان کردووە، کە جگە لە گەشتیاری شارە کوردنشینەکان لەناویاندا گەشتاری لە پارێزگەکانی عێراق هەن.

هەریاد سەنگەر یەکیکە لە خاوەن شوێنی گەشتیاری لە سنوری باڵەکایەتی بۆ زاری کرمانجی دەڵێت: ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما رێژەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە ناوچەی بالەکایەتیانکردووە، وە ئەو گەشتیارانەی دێنە سنورەکەمان جگە لە گەشتیاری ناوەخۆیی لەناویاندا گەشتاری شارەکانیناوەراست وخواری عێراقیش هەن. ئەو خاوەن گەشتاریە ئاماژەی بەوەشدا کە شوێنە گەشتاریەکانیخۆیی و شوێنەکانی تر ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەکەی زیاترکردووە، دەشڵێت”ئەمساڵ چاوەڕێ بوین بەهۆی قەیرانی دارایی و دابەش نەکردنی موچە گەشتاری کوردستان کەم بن، بەڵام ئێمە رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتیانمان کردووەو بۆیە گەرماکە وایکرد گەشتیاری شارە کوردستانیەکانیش روو لە زیادبوون بکەن”.
سروشت و هەڵکەوتەیی جوگرافیای بالەکایەتی بە بەراورد بە ناوچەکانی تر ناوچەیەکی فێنک و شاخاوی و جوانەو چەندین روباروتاڤگەو کانیاوی سازگاری تێدا هەیە، ئەمەش وایکردووە گەشتیارێکی زۆر ساڵانەروو لەناوچە گەشتیاریەکانی گەلی سەکران هاوینە هەواری گەلی دوو برایان و پرژەو هاوینە هەواری کاولان لە گوندی دێڵزەو ناوچەجیاجیاکانی تری گەشتاری سنورەکە بکەن.
































































