“رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران دەكرێ لە كوردستان پڕۆژەی ستراتیژی بنیاد دەندرێت”.
زاری كرمانجی: دوای ئەوەی ڕۆژی 20-7-2025 بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەولێر كرایه‌وه، كه كۆتایی به كێشەی كەمئاوی خواردنه‌وه بۆ 30 ساڵی داهاتوو ده‌هێنێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه لە كەناڵەكانی جیهانی دەنگی دایەوە. كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ” ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە كە بڕی 480 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوه، كۆتایی بە كێشەی چەندین ساڵەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی پایتەختی هەرێمی كوردستان هێنا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرینگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو له سێكته‌ری ئاو”. ئه‌م پڕۆژه‌یه له كاتكێدا ئه‌نجام ده‌درێت، كه هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی خراپی دارایی تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌لایه‌ن به‌غدا بودجه و مووچه‌ی بڕدراوه، جگه له‌وه‌ش زۆرینەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ و وێرانكاری بەڕۆكی گرتوون، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پڕۆژەی نوێ و ستراتیژی بنیاد دەندرێت.


































































