زاری كرمانجی-وەرتێ
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، بڵاوی كردەوە: پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحییەی وەرتێ، پێكدێت لە دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی ( ٥٩٦٦) م بۆڕی پولی ئەسیلین (٩٠-١٢٥-١٦٠-١٨٠) ملم لەگەڵ دانانی (١) غەتاس لە هەمان كاتدا دروست كردنی دوو عەمباری گەورەی كونكرێتی ئاو، بە قەبارەی ( ٢٧٨) مەتر.
ئەوەش خراوەتەڕوو: گوژمەی پڕۆژەكە نزیكەی ( ٢٨٠) ملیون دینارە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی سۆران بەشێوەیەكی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت، بەتەواوكردنی ٣٠٠ ماڵ لێی سوودمەند دەبن.

































































