موشير فارس
زۆر سەیر دەبێت کە باوەڕی مطلەقمان بەو ڕاستەقینەیە نەبێت کە سەرەڕای هەر سەرنجێکمان لە سەر ئەدائی جولەکە، بەڵام خۆ ئەگەر ترسی جولەکە و ڕۆژئاوا لە سەر عەڕەب و برا موسلمانەکانمان نەبێت، تەنانەت بە زیهنیەتی تەیاراتی ئیسلامی سیاسیشەوە لەو بوقعە جوگرافیایە، دەرفەتی هەڵمژینی ئۆکسجینیشمان بۆ ڕەوا نابیین.
برای موسلمان پێمناڵێی دروزەکان بەرامبەر تیرۆرستێکی نيودەوڵەتی کە خۆی لە ژير ماسکی ئیسلامی پیرۆز شاردۆتەوە، چی تاوانێکیان کردوو؟ تا ڕیشی بە ساڵاچویەک بە هیشکی بتراشن و ئیسلامیش ناشیریکەن. لە کاتێکدا پێکهاتەیەکن تەنها دەیانەوێت سروتی دینی و بنەماکانی باوەڕی خۆیان بپارێزن.
ئەی حیکایەتی ڕەفتاری پەیامبەری ئیسلامت لە بەرامبەر جولەکە نەزانیوە، سەرەڕای هەراسانکردنی زۆریش کەچی داکۆکیکاری سەرسەختیش بوە لێان.
دیارە ئەحمەد شەرعی گەورە تیرۆرست، هێشتا ئایەتی پیرۆزی قوڕئانی باش ئەزبەر نەکردوە کە خوا دەفەرموێت؛ (لکم دینکم ولی دین) لە کاتێکدا ئەوان یەکتاپەرستیشن ( الموحدون )
ئەگەر کورد زۆرو گەلێکی نەبەزیو نەبا، ئەنفالی صدام و رەفتارەکانی داعشی دەستە خوشکی جۆلانی لە ژێر بە کار هێنانی کەلیمەی لااللە الا اللە لە دە ساڵی ڕابردودا ئاساری لە سەر پاتاری نەدەما.
برای خۆم زۆر زۆر دڵنیات دەکەم ئەو کوێرکە صۆفی و دەروێشەی دۆڵی ڕوستێ، کە لە پاڵ بەڕێزتان بەو پەڕی دڵپاکیەوە نزاو موناجات بە جێ دەگەێنێ، هەزار جار لە حەماسی تیرۆرست موسلمانترە. کە لە حەوتی ئۆکتۆبەردا فیتنەیان لە خەو هۆشیار کردەوەو قوڕیان بە سەری غەزەەییەکان وەرکرد و خۆشیان جگە لە ماڵوێرانی زیاتریان دەسنەکەوت.
ئەکید ئەزمونی کوردستان بێ هەڵەو کەمو کوڕی نیە، بەڵام هەڵبژاردنەکان گەواهیدەری ئەو فاکتەن کە هێشتاش جێگای ئومێدی زۆربەی زۆری خەڵکی کوردستانن، چونکە دەزانن بەدیلەکان دەسەڵاتیان بکەوێتە دەست بە ناوی دینی پیرۆزی ئیسلام چ جهەنەمێک دەسازێنن، کە گومانی تێدا نیە ئەو ڕەوتانە زۆر زۆر نامۆن بە سروشت وژینگەی خەڵکی کوردستان.
هەر ئەوەشە فاکتەری خولانەوە لە نێو یەک بازنەو ڕێژەیەکی دیاریکراو بە درێژای سی ساڵی ڕابردوو.
نابێت هیچ هۆکارو پاساوێک بمانخاتە خانەی دژایەتی میللەتی خۆمان و کچی خەڵکمان لە کوڕی خۆمان خۆشتر بوێ.
برسیکردنی خەڵک و بڕینی موچەو هەوڵدان لە پێناو بچوککردنەوەی قەوارەی کوردستان بەشێکە لەو تێگەیشتنە دژبەرییەی هەموان لە سەری کۆکن، بۆیە لەبری گریان بە دیار خەمەکانی غەزەو پیشاندانی پەرۆشی و سەرسامی لە بەرامبەر تیرۆرستێکی گەورەی وەک (ئەحەی جۆلانی) کە هێشتا فرچکی نەگرتووە، کەچی کەمێک لە ماف بە ڕۆژئاوا ڕەوا نابینت با دڵسۆزی خۆمان بین و شيوەن بۆ خۆمانبکەین.

































































