زاری كرمانجی-سۆران
بە دروشمی “ئەوەی سەركردەی دواڕۆژە، لە ئێستاوە دەست پێدەكات” بازان ئینستتیوت بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (پڕۆگرامی ڕێسازی گەنج) ڕادەگەیەنێت.
دیلمان عەبدولخاڵق هەمزە، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بازان ئینستتیوت، بەزاری كرمانجی گووت: ئەم پڕۆگرامە بە بەشداری چەندان كەسایەتی دیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، كە تێیدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ لەمەڕ بابەتەكانی گەنج و سەركردایەتی دەخرێتەڕوو.
ڕاشیدەگەیەنێت: “گەنج و لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەم دەرفەتە زێڕینە لە دەست خۆتان مەدەن و هەر ئێستا فۆڕمی بەشداربوون پڕ بكەنەوە تا لە ڕێیەوە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانتان فراوان بكەن و بە سەركردایەتییەكانتان كاریگەری ئەرێنی لە داهاتوودا دروست بكەن.
بۆ بەشداری كردن فۆڕمی هاوپێچ پڕ بكەنەوە، پەلە بكەن لە ناونووسین چونكە ناو نووسین سنوردارە و بۆ ماوەی (٢٤) كاژێر كارا دەبێت.

































































