زاری كرمانجی :
دوای دەستپێشخەری و هەوڵەكانی سەرۆكی حكوومەت مەسرور بارزانی بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان و ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا، وەك نیاز پاكی حكوومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا مووچەی مانگی 5 ڕەوانە بكات .
سەرچاوەیەك لە بەغدا بە زاری كرمانجی گووت:” ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی كردووە بە تەواو كردنی ڕێكارەكانی ڕەوانە كردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئەگەر بێتوو بەر لە تەواو بوونی دەوام ڕێكارەكان تەواو بكرێت ئەوا بە دڵنیایەوە پارەی مووچە ڕەوانە دەكرێت .
زیاتر گووتی:” ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم ڕەوانە كردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان هەڵگیراون و مووچە ڕەوانە دەكرێت، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆش پارەی مووچە ڕەوانە نەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوو مووچە ڕەوانە دەكرێت .
حکوومەتی عێراق، بڕایاری داوە مووچەی مانگی 5 و 6 ی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەوانە بکات و بۆ مووچەی مانگی 7 لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی هەرێمی کوردستانیش بدرێت .
































































