زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 10:00، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکاتەوە.
لە 8ـی ئهیلوولی 2024، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بهردی بناغهی پرۆژهی فریاگوزاریی خێرای ئاوی ههولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوهی كهمتر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونی پرۆژهكه، كێشهی كهمئاوی له شاری ههولێر به ڕێژهی 100% چارهسهر دهبێت .
بەپێی زانیاریەكان پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر تاوەکوو 30 ساڵی داهاتوو، هەولێر لە کەمئاوی دەپارێزێت.
پرۆژەکە لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات، کە لە ماوەکانی ڕابردوودا گرفتی کەمئاوییان هەبووە، لەوانە:ڕەشکین، 32 پارک، توڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغڵومنارە، مامزاوە، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زەیتون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتون سیتی، گەلاوێژ، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 8 و 5ـی حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان، لاوان، ئاییندەی دوو، ئەندازیاران، ئاشتی و قەڵاتی نوێ.


































































