محەممەد مەحموود- سۆران :
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بڵایکردەوە ” ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٧/١٧ ، لیژنەی بنکەی ئاوی دیانا ، بە سەرپەرشتی لێپرسراوی بنکەی دیانا هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆی بۆ بڕینی ( ٢٤ )ئاوی زێدەڕۆی لەسەر بۆڕی( ٤ ) ئینجی گەڕەکی شەهیدانی ئازادی لەسەر ڕێگای غەفوراوە”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران هۆشدارییش دەدات و دەڵێت ” هه‌موو هاووڵاتییان و هاوشاریان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ، هه‌ر كه‌سێك زێده‌ڕۆیی بكات و به نایاسایی ئاو رابكێشیت، لێپیچنه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزای ماددی زۆر ده‌درێت، وه له هه‌ڵمه‌تی بڕینی زێده‌ڕۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین و بەبێ جیاوازی چاوپۆشی لە هیچ کەسێك ناکرێت.


































































