محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
رێگای هامڵتۆن کە رێگایەکی ستراتیژی گرنگی ناوچەکەیە، لەم چەند ساڵەی دوای قۆناغ بەقۆناغ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بەشێکی رێگایەکە کە دەکەوێتە نێوان سۆران ـ چۆمان، قیڕتاوکراوەتەوە.
وەک خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بۆ زاری کرمانجی باسی لێوە دەکات:“ لە ئێستادا کاری رنینی قیڕی تێكچوی بەشێكی تر لە رێگای سەرەكی سۆران ـ چۆمان، بەدرێژایی 2 کم لە لایەن تیمی تایبەتی رنینی قیڕی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەمەبەستی دووبارە قیڕتاوكردنەوەی دەستی پێکردووە كە بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن تیمەكانمان و لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ دەكرێت.


































































