زاری كرمانجی-سۆران
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر له بڵاوكراوه‌یه‌ك دا دوایین ئاگاداری به هاوڵاتییان ده‌دات سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وه‌ی پسووله‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆراك.
لهبڵاوكراوهكه دا هاتووه، كه تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت ماوە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک بۆیه ده‌بێت هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.
باس لهوهشكراوه، هه‌ر كه‌سێك ناوی خۆی تۆمار نه‌كات، بێ به‌ش ده‌بێت له وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی.


































































