مستەفا دۆلەمەری-زاری كرمانجی :
لە سەر ڕاسپاردە و پاڵپشتی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و بە هەماهەنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ لە ناحیەی بارزان ئەنجام دراون بە پێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بارزان بە زاری كرمانجی گەیشتوون پرۆژهكان بریتین لە قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكی بارزان – سەڤرە و چاككردنەوەی چاڵەكانی شەقامی سەرەكی سەنتەری بارزان، هەروەها دروستكردنی چوار پۆل لە قوتابخانەی بنەڕەتی وڵاتژێر و دروستكردنی جۆگەیەكی كراوە لە گوندی هەسنێ و بەستنی ئینارە (بلاجكتۆر) لە گوندی شرێ و كۆمەڵگەی وڵات ژێری.




