مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرچاوە ئەمنییەكان لە باشووری بەسرە ڕایگەیاند “بە هۆی شەڕ و پێكدادان لە نێوان ژمارەیەك چەكدار شەش كەس كوژران،”
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ـى تەممووزی 2025، لە ناوچەی باب تەویل لە قەزای ئەبوخەسیب لە باشووری بەسرە ژمارەیەك چەكدار كە هەموویان ئامۆزای یەكترن، شەڕ و پێكدادان لەنێوان دروست دەبێت و بەو هۆیەوە پێنج لە ئامۆزاكان و كەسێكی نزیك لە ڕووداوەكە دەكوژرێن .
پۆلیس دەڵێت “شەڕی نێوان ئامۆزاكان، لەناو كاروانێكی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی ئەربەعینیە ڕویداوە،”
هاوكات بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە، هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە، دەگەڕێتەوە ململانێی بنەماڵەیی كۆن كە پەیوەندییان بە پێگەی شێخایەتییەوە هەیە .
لەلایەن هێزە ئەمنییەكان 12 كەس دەستگیركراون كە هۆكاری سەرهەڵدانی شەڕەكە بوونە .
































































