ئا: دڵدار عەزیز
تەواوی کۆمپیوتەرەکانی جیهان خاوەنی ڕام (RAM) ن، ڕام ئامرازێکە داتاکان بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت دواتر دەیانگوازێتەوە بۆ سی پی یو (CPU)، واتە وەک کۆگایەکی کاتی کار دەکات.
ئەرکی ڕام
ڕام لە کۆمپیوتەرەکاندا دەبێتە هۆی دروستکردنی هاوسەنگی خێرایی لە نێوان کۆگا(storage) و سی پی یو (CPU). کاتێک کۆگا داتاکانی ئامادە دەکات کە بیانگوازێتەوە بۆ سی پی یو پێویستی بە ڕام دەبێت، چونکە کۆگا خێرایی گواستنەوەکەی کەمە، بەڵام ڕام خێراییەکەی زۆرە، بەمەش ڕام دەبێتە هۆی دروستبوونی هاوسەنگی لەنێوانیاندا. تەواوی نەرم ئامێرەکان کاتێک کە لە چالاکیدان ڕام بەکار دەهێنن.
جۆرەکانی ڕام
تاوەکوو ئێستا چەندین جۆری جیاوازی ڕام بەرهەمهێنراون:
SRAM
DRAM
DDR SDRAM
DDR
DDR2
DDR3
DDR4
DDR5
جۆری DDR کە جیلی یەکەمە ئیتر بەرهەم ناهێنرێت، بەڵام DDR5 ئێستا نوێترین و باشترین جۆری ڕامە.