به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرايەتيى ئاوى سۆران، قۆناغی دووه‌می پڕۆژەى ئاوى خواردنەوە لە دۆڵى ئاکۆیان و ڕاده‌گه‌یه‌نێت و داوا ده‌كات، هه‌ر كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رێك ئاره‌زووی به‌شداربوونی هه‌یه با سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكات.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سۆران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوا کات بۆ وەرگرتنەوەی ئەو تەندەرانە رۆژی سێ شەممە 5ی ئابی 2025 ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه، مەرج نییە بەڕێوەبەرایەتیمان بە نزمترین نرخی تەندەر ڕازی بێت.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه
بابەت / کەمکردنەوەی کراوە ژمارە (2) – 2025
بەڕێوەبەرايەتيى ئاوى سۆران / هۆبەی پلان و بەدواداچوون ، کەمکردنەوەی کراوە رادەگەیەنێت بۆ ( پڕۆژەى ئاوى خواردنەوە لە دۆڵى ئاکۆیان و دەوروبەرى / قۆناغى دووەم ).
هەر بەڵێندەرو کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداربوونی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان / هۆبەی پلاندانان ،بکات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە تەندەر و مەرجەکانی بەڵێندەرایەتی پڕۆژەی سەرەوە بە مەرجێک وەرگرتنەوەی ئەم تەندەرانە دەبێت لە ناو زەرفێکی مۆرکراو دابێ و ناونیشانی بەڵێندەر یاخود کۆمپانیای لەسەر بێت ، دوا کاتیش بۆ وەرگرتنەوەی ئەو تەندەرانە رۆژی (سێ شەممە) ڕێکەوتی( ٥ / ٨ /٢٠٢٥) کاتژمێر ( 11 ) ی پێش نیوەڕۆ دەبێ و مەرج نیە بەڕێوەبەرایەتیمان بە نزمترین نرخی تەندەر ڕازی بێت و کرێی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە کەمکردنەوەی لەسەر دەگیرسێتەوە.
دوو رۆژ پێش كردنەوه تەندەر نافروشرێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران


































































