زاری كرمانجی:
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردووە: “بە سەرپەرشتیی ئیسماعیل عەبدولعەزیز، ڕاهێنەرانی نێودەوڵەتیی بۆ ئامادەكردنی تیمەكانی گەڕان و ڕزگاركردن لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كە ژمارەیان هەشت ڕاهێنەر بوون، لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە ڕێكەوتی 8 و 9\7\2025 بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕاهێنانیان بە 27 كارمەندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامانجی گەورەی بۆ خزمەتكردنی لێقەوماوان هەیە. بۆیە جگە لە گەیاندنی هاوكارییەكان و هاریكاری ئاوارە و پەنابەران، پلانی بۆ فریاكەوتنی خێرا و چالاكیی ڕزگاركردنیش داناوە. بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حكوومی و ناحكوومی لەو بوارەشدا چالاكی دەبێت.

































































