زاری كرمانجی-ڕواندز:
خەڵكی گوندی ئاكۆیانی سنووری قەزای ڕواندز، داواكارییەك دەدەنە قائیمقامیەتی ڕواندز و فەرمانگەی ئاو، كە لیژنەیەك پێك بهێنن بۆ بڕینی زێدەڕۆییەكانی سەر تۆڕی ئاوی خواردنەوە.
لە داواكارییەكەیاندا هاتووە، كە لیژنەیەك دروست بكرێت، بۆ بڕینی زێدەڕۆییەكانی سەر تۆڕی ئاوی خواردنەوە، بۆ ئەو ماڵانەی كە دوو یا سێ بۆڕی ئاویان ڕاكێشاوە، چونكە ئەمساڵ وشكە ساڵییە و زۆربەی ئەو ماڵانەی یەك بۆڕی ئاویان هەیە، ناچاردەبن مزەخە بەكاربهێنن تا ئاویان بۆ بچێت”.
باسیان لەوەشكردووە، ئەم كارە نیگەرانی لای خەڵكی گوند دروست كردووە، ئەگەر چارەسەر بكرێت و زێدەڕۆییەكان ببڕن، كێشەی ئاوی ئاكۆیان چارەسەر دەبێت و كەس گرفتی نامینێت. ئەوەشیان روونكردووەتەوە، بە بەڵگە لامانە، ماڵ هەیە زیاتر لەیەك دوو بۆڕی ئاوی ڕاكێشاوە.
































































