زاری کرمانجی – رواندز:
هەفتەی ڕابردوو کانیاو کارمەند سەعید، بە هۆی سووتانی لە سەدا 70 ی جەستەی لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر لەژێر چاودێری چڕ دابوو، دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی کانیاو تەمەنی 14ساڵ بوو پۆلی هەشتی بنەڕەتی بوو، خەڵکی گوندی فەقیانە لە سنووری قەزای رواندز و دانیشتووی شاری هەولێر بوو، هەفتەی ڕابردوو بە هۆی رووداوێکی سووتان سەدا 70 ی جەستەی سووتاو ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.


































































