” چەك و تەقەمەنییەكان دروستكراوی ئیرانن”
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕاگەیاند دەستی بەسەر بارێکی زۆری چەک داگرتووە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن نێردراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سێنتکۆم، بارەکە لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانی نیشتمانی یەمەن بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ تاریق ساڵح دەستی بەسەردا گیراوە.
وێنەی ئەم بارکردنە لە هەژماری سۆشیال میدیای سێنتکۆم بڵاوکراوەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، هێزەکانی بەرخۆدانی نەتەوەیی یەمەن دەستیان بەسەر زیاتر لە 750 تۆن تەقەمەنی و ڕەقەکاڵایان گرتووە، لەوانە سەدان مووشەکی پێشکەوتووی کروز، دژە کەشتی و دژە فڕۆکە، سەری جەنگی و ئامێری هۆمینگ، پارچە، هەروەها سەدان بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەرەستەی بەرگری ئاسمانی، سیستەمی ڕادار و کەرەستەی پەیوەندییەکان.
هێزەکانی بەرخۆدانی نەتەوەیی یەمەن ڕایگەیاند ” نووسراوی ڕێنماییەکانی بارکردنەکە بە زمانی فارسی بووە و بەشێکی زۆر لە سیستەمەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە دروستکراون کە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە”.


































































