تامی برووس: ئەم هێرشانەی سەر هەرێمی كوردستان قبوڵكراو نین

گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند ” هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نین و داواش دەکەین حکومەتی عێراق بەرامبەر کورد واز لە هەندێک مامەڵە بێنێت”.
تامی برووس، زیاتر گووتی ” سەبارەت بەو کردەوانەی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان روویانداوە، بە ئاشکرا قسەمان کردووە، کاتێک دێتە سەر پرسی مووچە و دابەشکردنی نەوت، روونمان کردووەتەوە کە چاوەڕێین عێراق واز لە هەندێک مامەڵە بهێنێت کە بەرامبەر کورد بەکاری دەهێنن.”
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی کردووەتە ئامانج، برووس دەڵێت “بێگومان ئەم جۆرە هێرشانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق قبووڵنەکراون. ئێمە نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆمانمان لەبارەیانەوە دەربڕیوە.”
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی 16 رۆژدا نزیكەی 20 جار بە درۆن هێرش كراوەتەوە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و هەندێك ناوچەی دیكە.


































































