زاری کرمانجی- سۆران :
لە ماوەی مانگێک لە ئیدارەی سۆران، چەند کەسێک بەهۆی بڕینی داری تەڕ ڕووبەڕووی دادگا کراون.
مقەدەم ئەمیر خۆشەوی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی گووت:” لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە، بۆ ڕێگەگرتن لە تێکدانی ژینگە و بڕینەوەی داری تەڕ، لە ماوەی مانگێک حەوت کەس دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە”.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی سۆران سەرەڕای باسکردن لە توندترکردنی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە شێواندنی ژینگە و بڕینەوەی دار، ئەوەشی گووت:” دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێری دار بڕین و ئامێرێکی بیر هەڵکەندندا گیراوە”.