زاری كرمانجی -سۆران:
لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، خزمەتێكی بەرچاوی بە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكان كردووە و چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ كراون بە تایبەت لە بواری خزمەتگوزاری .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك داتا و ئاماری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی بڵاوكردۆتەوە كە خۆی لە چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی دەبینێتەوە و بەشێكیان بۆ یەیەكەمینجارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی ژێرخانی ڕێگاوبان و شەقام، ئاماژەی بەوەدا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەهێزتركردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، پشتیوانیكردنی كەرتەكانی بارزگانی و پیشەسازی و گەشتیاری، ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، بەستنەوەی شار و شارۆچكە و گوندەكان بەیەكتر، چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ كردووە .
بەپێی زانیاریەكان تەنها ئەو پڕۆژانەی لە بواری رێگەوبان كە تەواو كراون پێكهاتوون لە 717 پڕۆژە كە خۆی لە 2681 كیلۆمەتر دەبینێتەوە، پڕۆژەكانیش بە گوژمەی 1ترلیۆن و 29 ملیار و 35 ملیۆن دینار دەبینێتەوە.
لەم كابینەیەدا، تەنها لە ماوەی دوو ساڵی كارەكانی ئەندازەی هاتووچۆ، كە لەلایەن تیمەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ سەرپەرشتی دەكرێت 883 كیلۆمەتر لە ڕێگە و شەقام هێلكاریان بۆ كراوە، هەروها زیاتر لە 16 هەزار هێمای هاتووچۆی جۆراوجۆر دانراون، 45 كیلۆمەتر بەرژینی ئاسنی بۆ ڕێگە و شەقامەكان درانراوە، هەر لە بواری رێگەوبانیش، 59 پرد و ژێرپردی پەڕینەوە بۆ هاوولاتییان دابینكراوە، 296 شوێن هێلكاری بۆ پەڕینەوەی پیادە و 1568 بەربەستی كەمكردنەوەی خێرای هاتووچۆ دانراون .

































































