مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فاینەنشیەڵ تایمز گفتوگۆیەكی نهێنی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی ئۆكراینا بڵاو كردەوە، لەو گفتوگۆیەدا ترەمپ هانی زێلێنسكیی دەدات مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا بۆردوومان بكات .
ڕۆژنامەی فاینەنشیەڵ تایمز لە ڕاپۆرتێكدا گفتوگۆی نێوان ترەمپ و زێلێنسكیی كە ڕۆژی چواردەی تەممووز بە تەلەفۆن ئەنجامیان داوە ئاشكرا دەكات و لەو گفتوگۆیەدا ترەمپ هانی زێلێنسكیی دەدات بۆردوومانی پایتەختی ڕووسیا بكات “ترەمپ لە گفتوگۆیەكی نهێنیدا هانی زێلێنسكیی داوە و پێی گوتووە ئەگەر دەتوانیت و پێت دەكرێت دەست لە مۆسكۆ مەپارێزە، ئەوێش بۆردوومان بكە.”
چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا ئەمریكا ژمارەیەك مووشەكی دوور مەودای داوە بە كیێڤ .































































